رۆژی دووشەممە رێکەوتی (14/2/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە سێیەم بەرنامەی وەرزی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان  (سۆران عومەر) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی کۆمەڵی دادگەری كوردستان و (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوەی ناوخۆی ئەنجومەن پێشكەشكرا‎...


سۆران عومەر:


مافە یاسایی و دەستورییەکان و هاووڵاتیانی هەرێم لە ململانێکاندا بوونی نییە
کار بۆ دەستبەرکردنی شایستە داراییەکانی هاووڵاتیانی هەرێم دەکەین
کار دەکەین بۆ ئەوەی مەرزی کێلێ بکەین بە مەرزێکی فەرمی 

 

 ‏لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز (سۆران عومەر) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی کۆمەڵی دادگەری كوردستان کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏
1. دوسێی سەرۆک کۆمار
2. دەستپێکردنەوەی دانیشتەنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق. 
3. دەنگی فراکسیۆنی کۆمەڵ بۆ کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
4. بەرنامەی کۆمەڵی دادگەری بۆ چوار ساڵی داهاتووی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق.
 5.  بەرنامەی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پاریزگای سلیمانی.


مەهدی مەحمود:


دەبوایە دووساڵ لەمەو پێش پەیڕەومان هەموار بکردایەتەوە
ئاساییە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکرێت


لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز  (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوەی ناوخۆی ئەنجومەن ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1.‏ دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی
2. هەمواری پەیڕەوی ناخۆی ئەنجومەن.
 3. هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان. 
‏4.‏ رۆڵی چاودێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. 
5. ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft