رۆژی دووشەممە رێکەوتی (6/2/2023) لە چوارەمین بەرنامەی نۆیەمین ساڵی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (دارا سێکانیانی) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق  و ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی و (ئەنوەر تاهیر) سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە  (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا‎...


ئەنوەر تاهیر: 


- داهات بەشێوەیەکی نایاسایی کۆدەکرێتەوەو لە دەستێکی ئەمیندا نییە
- کۆکردنەوەی داهات کاری حکومەتە، نەک کۆمپانیاکان


لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (ئەنوەر تاهیر) سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە  (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) 
1. چ هۆکارێک لە پشت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقەقەوە هەیە، سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێم؟
1. لیژنەی یاسایی ئیشوکارەکانی چین و هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی چۆن دەتوانن سود لە لیژنەیە ببینن؟
    2. بۆ ساڵی 2023 لیژنەی یاسایی چیی بەگرنگ دەزانێت کاری لەسەر بکات؟ 
3.کۆکردنەوەی داهاتی خۆڵ و خاشاک و ئاوو کارەبا و..... هتد، لەلایەن کەرتی تایبەتەوە.
5. کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی.

 

دارا سێکانیانی:


- بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی یاساییە، بەڵام کاتەکەی گونجاونییە.
- دەبوو نوێنەرانی کوردیش سکاڵایان لەسەر حکومەتی عێراق تۆماربکردایە.


لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (دارا سێکانیانی) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق  و ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1.    لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چۆن دەڕوانێتە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق؟
2.    کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد یاسایین یان سیاسی؟ 
3.    حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات لە عێراقدا، چ رۆڵێک دەبینن؟ دەتوانن چیبکەن؟
4.    بەرنامەی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پارێزگای سلیمانی چییە؟
5.    هاووڵاتیانی هەرێم چۆن دەتوانن سود لە لیژنەکەتان وەربگرن؟
6.    وەک نوێنەری هەڵبژێردراو لە سنوری بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە (2) پلان و بەرنامەتان بۆ ئەو سنورە چی دەبێت لە ساڵی 2023 دا.

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:


https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145
 
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft