ئەمڕۆ (17/8/2023) لە ئۆفیسی (ریکخراوی کوردستان بۆ هەموان) چالاکییەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی راپۆرتی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ئەنجامدرا...
مەبەست لە ئەنجامدانی چالاکییەکە ئەبدەیتکردن و پەرەپێدانی راپۆرتەکەیە کە ساڵانە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بە هاوکاری رێکخراوی (NED) ئامادەی دەکات....
چالاکییەکە بە ئامادەبوونی شارەزایان و یاساناسان و چالاکوانانی مەدەنی ئەنجامدرا کە بریتی بوون لەم بەڕێزانە:
1.    د. سەروەر عبدالرحمان/ بەڕێوەبەری ئەنستتیوتی پەی و (ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان)
2.    د. بصيرة مجيد نجم/ مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی (کۆلێژی کارگێڕی وئابوری)
3.    د. مستەفا رەسول/ مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی (کۆلێژی یاسا)
4.    د. فەلاح مستەفا صديق/ مامۆستا لە زانکۆی جیهان (کۆلێژی یاسا) (راوێژکاری یاسایی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی).
5.    د. فەرهاد تۆفیق حەسەن/ مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی (کۆلێژی زمان) (ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)
6.    ساڵح سەعید مستەفا/ لێپرسراوی بەشی یاسایی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
7.    هەڵشۆ عبدالفتاح/ چالاکوانی مەدەنی.
لەسەرەتای چالاکییەکەدا (ئارام کەمال) سەرپەرشتیاری گشتی (راپۆرتی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) پاش خستنەڕووی ئامانج و مەبەستی چالاکییەکە، پوختەیەکی لە راپۆرتی هەشتەم بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
دواتر بەشداربووان چەندین تێبینی و راو سەرنجی بەسودیان بەمەبەستی پێشخستنی راپۆرتەکە خستەڕوو، ئەمە جگەلەوەی کە سەرجەم بەشداربووان گرنگی و بەردەوامی راپۆرتەکەیان بەگرنگ باسکردو دەستخؤشیان بۆ ستافی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) هەبوو بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکە....
بڕیاریشە تیمی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بۆ راپۆرتی نۆیەم کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بڵاوبکرێتەوە کار لەسەر ئەوسەرنج و تێبینی و راسپاردانە بکات کەلەم چالاکییەدا خرانەڕوو...

شیانی باسە لەماوەی ساڵانی رابردووشدا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بەمەبەستی پێشخستنی راپۆرتەکانی، راوسەرنجی پسپۆڕان و شارەزایان و چالاکوانانی مەدەنی وەردەگرێت...

بۆ بینینی وێنەکانی چالاکییەکە، کلیک لەم لینکە بکە:

https://www.keodd.org/galleryview?photo=119456
 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft