رۆژی سێ رێکەوتی (16/1/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمدا، میوانداری  بەڕێز (ئازاد ‏محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) كرا‎...

به‌رنامه‌ی (پارێزگاى سلێمانى و نوێنه‌رانى) له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی (پارێزگاى سلێمانى و نوێنه‌رانى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کە ( رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌موان)‌، به‌ هاوكاری رێكخراوی (NED) ی ئەمریکی ئامادەی دەکات لەم بەرنامەیەدا باس لە ئەزموونی نۆ ساڵی خۆیان لەئەنجومەنەکە دەکەن و خاڵی بەهێز و لاوازیان و رێگریەکانی بەردەمیان دەخەنەڕوو، هاوکات پێشنیاریش بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەبەرنامەکەدا دەخرێتەڕوو.


ئازاد محەمەد ئەمین:

پسپۆڕی پێویست لەناو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا نەبوو


راپۆرتەکانی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) رۆڵی گرنگیان هەبوو کە لە چالاکییەکانی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەندا


بوونی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە خزمەتی هاووڵاتیان و حکومەتیشدایە


بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانن،

بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بەهەند وەریان ناگرن


بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (سێ شەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎


 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft