ئەمڕۆ (سێشەممە) بەرواری (6/3/2018) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 45 هەمین كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تێیدا دەنگ لەسەر گۆڕانكاریی لە چەند پۆستێكی ئیداری شارەكە درا.
كارنامەی كۆبونەوەكەش، بریتی بوو لە:
دەنگدان لەسەر پەسندكردنی پاڵێوراوەكان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی. بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەڕێوەبەری گشتی مین، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان، قائیمقامی چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەكان، بەزۆرینەی دەنگ پاڵێوراوانی ئەو پۆستانەش دەستنیشانكران.
لەسەرەتادا بەهۆی كارنامەی كۆبونەوەكەوە، ناكۆكی لەنێوان سەرۆكی ئەنجومەن و چەند ئەندامێكدا دروستبوو.
بەپێی یاسای ژمارە سێ، دەبێت بە یەك پاكێج هەردوو جێگری پارێزگاری سلێمانی بگۆڕدرێن نەك تەنها یەكێكیان، دەشبێت پێنج پاڵێوراو هەبێت و پارێزگار ئاڕاستەی بكات، دواتر ئەنجومەنی پارێزگا سێ پاڵێوراو هەڵدەبژێرێت و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكات ئەوانیش دوو جێگر دیاریدەكەن، ئەوەی ئێستا ئاڕاستەی ئەنجومەن كراوە، سێ پاڵێوراوە و تەنها بۆ یەك جێگریشە، لەكاتێكدا دەبێت بۆ هەردووكیان بێت.