ئەمڕۆ (چوار شەممە)، بەرواری (2 /5/2018 )، رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بەهاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی، هەستا بەئەنجامدانی دووەمین گفتوگۆیكراوە بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەگفتوگۆكراوەكەدا ، كە تایبەتبوو بە میوانداریكردنی بەڕێز (د. شێركۆ جەودەت) كاندیدی (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان)و بەڕێز (مامۆستا جەعفەر) كاندیدی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان)
سەرتا هەریەكە لە كاندیدەكان، باسیان لە بەرنامەی كاری هەردوو لیستی (162/ی یەكێتی نیشتمانی)و (175/ی یەكگرتووی ئسلامی)كرد، پاشان تیشكیان خستە سەر توانای كاندیدەكانیان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی لیستەكەیان لەئەگەری چوونیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. پاشان دەرگای گفتوگۆ كرایەوە بۆ بەشداربووان و بەشداربووان رەخنەو راو سەرنجی خۆیان لەسەر بەرنامەی هەردوو لیستەكە خستەڕوو پرسیارەكانیان ئاڕاستەی هەردوو كاندیدی میوان كرد.