‎سەبارەت بە ئەگەری دووبارە راگرتنی مووچە ئەندامێكی (ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق) روونكردنەوەیەك دەدات.
(بڵێسە جەبار فەرمان) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان)لە هەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبووك روونكردنەوەیەكی بڵاو كردۆتەوە و دەڵێت: " ئەم شەرە تەنیا بەئێمە ناکرێ"
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: "ماوەی 3 مانگە حکومەتی عراق موچەو بوجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت بێ ئەوەی لە بەرانبەردا یەک تەنەکە نەوت ڕادەستی سۆمۆ کرابێت). ئەمەش پەرلەمانتارنی كوردی رووبەڕووی رەخنەی توند كردۆتەوە لەلایەن نوێنەرانی پارێزگاكانی دیكەوە، وەك ناوبراو ئاماژەی بۆ دەكات ئەگەری ‎( دووبارە راگرتنی مووچە)ش لەخۆدەگرێت.
‎ لەدرێژەی روونكردنەوەكەیدا بڵێسە جەبارفەرمان دەڵێت: "ڕاستە کە موچەی فەرمانبەران بە برگەیەکی جیاواز لە ناو بوجەدا جێکراوەتەوە, بەڵام هەموو دەبێت ئەو راستیە بزانن کەئەوەش قابیلی ئاڵوگوڕەو بەهانە هەیە کە رابگیرێت.‎ئەگەر هاتوو واژوی بۆ کۆکرایەوە, دەتوانرێت دووبارە بهێنرێتەوە ناو پەرلەمان و ئاڵۆگۆر بەسەر ئەو برگەیەدا بهێنن و رایبگرن."
لە كۆتایشدا ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "‎ئەوەی کە دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ئێمە بە ئەرکی سەر شانی خۆمان هەستاوین لە شەڕی مافی هاوڵاتیانی هەرێم و لەداکۆکی لێکرنیان بەردەوام دەبین, بەڵام ئەم شەڕە تەنها بە ئێمەی نوێنەران ناکرێت و بەبێ پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە بڕیارەکانەوە لەم شەڕەدا سەرکەوتوو نابین و بەوەش قەیرانەکانی هەرێم و بێ موچەیی بەردەوامی دەبێت.
ئینجا ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی کێ دەبێ و کێ سودمەندو کێش زیانمەند دەبێ؟ ئەمە پرسیارەکەیە پابەند بوون بەیاسای بودجە واتە بەردەوامی لە لابردنی پاشەکەوتی مووچەو هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان. ملنەدان بۆ یاسای بودجە واتە گەڕانەوەی پاشەکەوت!."
شایانی باسە لە بوجەی ساڵی (2019)ی عێراقدا دا هاتووە پێویستە حكومەتی هەرێم رۆژانە (250.000) بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft