بەمەبەستی پلاندانان‌و هەماهەنگیكردن لە نێوان هەردوولادا، ئەمڕۆ (7/10/2019) شاندێكی نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد.
ئامانج لە سەردانەكە دانانی پلانێكی هاوبەش بوو بۆ زنجیرەیەك چالاكی ، كە بڕیارە  (نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەداهاتوودا ئەنجامیان بدات.
وەك (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ئامادەیی تەواومان نیشاندا بۆ هەر چالاكی و هەنگاوێك لە لەیەرژەوەندی هاووڵاتیان كۆتایی پێبێت، لە میانی كۆبوونەوەیەكدا جەخت لە گرنگی هەماهەنگی‌و كاری پێكەوەیی كرایەوە، بەتایبەت لەنێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دام ودەزگاكاندا.
لەلایەن  (نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ەوە هەریەكە لە بەڕێزان (كاك سیروان) لەبەشی یاسایی‌و (كاك گۆران) لەبەشی پەیوەندییەكان ئامادەبوون.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا شاندی میوان پێزانینی خۆیان بۆ هەڵوێستی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) دەربڕی‌و چالاكیەكانی رێكخراویشیان لەماوەی رابردوودا بەرزنرخاند .

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft