ئایا چاکسازی بەقاسەی بەتاڵ و بڕیاری نابەجێ وبڕینی موچەی موچەخۆران دەکرێت ؟؟!!جەنابی سەرۆک دەبوو ئەوەت بزانیایە کەلەکاتی وەرگرتنی ئەم پۆستە بەرزەت بۆتەنها کابینەیەک وەرتنەگرتووە بەڵکو ڕەنگە تاکاتێکی نادیار ئەمەجێگەت بێت،بەڵام باشتربوو دەستپێکی پۆستەکەت بە کاری گەورە و خۆسەلماندن و گێڕانەوەی موچەی پاشەکەوتکراو و متمانە بۆهاوڵاتیان دەست پێبکردایە ،نەک بە دەست بردن بۆ قوتی خەڵک و قڕکردنی ژیانی هاوڵاتیان..بەڕێز سەرۆکی حکومەت،چاکسازی بەم شێوە ناکرێت کە قولاپێک هەڵدەیتە ناوپڕۆژەکەتەوەو تەنها بڕینی موچەی فەرمانبەربگرێت و بندیوار و گەندەڵەکانی پێوەنەبێت، دەرکەوت هەڵدانی تۆڕەکەت توانای گرتنی حوتە زەبەلاحەکانی نەبوو...بەڕێز کاک مەسرور ئەگەر بەڕێزتان خەمخۆری بۆچاکسازین ئەوا ئێمەش خۆشمان دەوێیت و پشتگیرت دەبین فەرموو لەخاڵە سنوریەکانەوە چاکسازی دەست پێبکە کە ڕێژەی سەدا هەشتای داهاتی خاڵەسنوریەکان لەڕێگەی کۆمپانیاکانەوە دێتەوە گیرفانی خۆتان..
فەرموو لە دۆسیەی نەوت چاکسازی بکە کەتەنها یەک وڵات و دووکەس ووردەکاری داهاتەکەی دەزانن،چاکسازی لەداهاتی ناوخۆ بکەو بەژمارە پێمان بڵێ چەندە،هەرهیچ نەبێت خۆدەتوانن ژمارەی بن دیوارەکانتان ئاشکرابکەن و لەوانەوە دەست پێ بکەن...
بەڕێز سەۆک وەزیران خۆزگە بۆمێژوو پێش چاکسازیە چاوبەستەکەت سەردانێکی پارێزگاو ڕێگاوبانەکانی ئەم دیو دێگەڵەت بکردایە ...عەیب نیە کەسی بێ ئەزموون بەهۆی پاشگەزبونەوە لەبڕیارە هەڵەو خراپەکان ئەزمون وەبگرێت،عەیب ئەوەیە بەبڕیارێک بە بڕیارێک ژیانی هەزانران خاەوادە تێک بدەیت و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی نەهێڵیت عەیب ئەوەیە خەون و خولیای هەزاران گەنج بەتاڵ بکەیتەوە...
ئایا ئەمەبوو پاداشت و قەرەبووی دواکەوتنی موچەی موچەخۆران ؟!! ئەمەبوو بانگەشەکانی سەرەتای دەست بەکاربونت ؟؟!!
ئایا بڕینی موچەی فەرمانبەران چاکسازی پێ دەڵێن یاخود پاراستنی خاکی کوردستان و ڕێگریکردن لەهێنانی هێزی بیانی ، پێمان بڵێ لەنێوان موچە و ڕێگریکردن لەبردنە دەرەوەی پارەو داهاتی کوردستان کامیان موقەدەسە ؟؟!! ئایانی لەنێوان ژیانی هاوڵاتی و بیرەنەوتەکان کامیان موقەدەسترە ؟
ئەگەر هەر بڕیارە چاکسازی بکەیت سەرەتا لە کەسەکانی دەوروبەرت دەست پێ بکە بۆئەوەی جارێکی تر بەهەڵتدا نەبەن