/ هەواڵ
(فێنک ئەحمەد) بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنی (بەرەی گەل)، میوانی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوو
2025-03-25
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (25/3/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە بەرنامەی دەیەمدا لە وەرزی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری بەڕێز (فێنک ئەحمەد) بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنی (بەرەی گەل) کرا...
فـێـنـک ئەحـمەد:
-
پارێزگای سلێمانی ئێستا لە گوندێکی گەورە ئەچێت.
-
لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم نەیتوانیوە هەستن بە رۆڵی چاودێری خۆیان.
-
دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان رێگری لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم کردووە.
-
سەرەتا دەبێت یاسای پارێزگاکانی هەرێم هەمواربکرێتەوە، ئنجا هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت.
-
بڕیاری راگرتنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم بڕیارێکی سیاسی بوو.
تەوەری گفتوگۆ:
1. بەرەی گەل چۆن لە گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت؟
2. بەرنامەی بەرەی گەل چییە بۆ ئەنجامدانی خولی نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟
3. بۆچی لایەنە سیاسییەکان فشار ناکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟ وەک ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردیان.
4. بڕیاری راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، تاچەند دروست بوو؟ خاڵی ئەرێنی و نەرێنی بڕیارەکە چی بوو؟
5. لەئێستادا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم هەڵمەتە تاچەند گرنگە و پێشنیارتان بۆ ئەو هەڵمەتە چییە؟
ئەمساڵ لەبەشی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، میوانداری یاسا ناسان و مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم تەوەرە بەشێک دەبێت لە (هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) کە لە ئێستا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێێ هەڵدەستێت.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.