/   هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرد.
2025-04-09
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی ، 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرد.
هاوکات کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنیەکانی عێراق، ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بۆ ئەنجامدانی هەلبژدنەکە لەکاتی دیاریکراودا.
شایانی باسە لەدوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی (٢٠٠٣)ەوە لە عێراقدا شەش هەڵبژاردن ئەنجامدراون، یەک هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ قۆناغی راگوزەرو پێنج خولی هەڵبژاردن بەبێ دواکەوتن لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدراون بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێچەوانەی هەرێمی کوردستان کە بەردەوام هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لەکاتی یاسایی خۆیدا دواخستوووە، لە ساڵی (١٩٩٢) تا ئەمڕۆ تەنها ٦ جار هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە.
- هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ قۆناغی راگوزەر(30/1/ 2005)
- خولی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (15/12/ 2005)
- خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2010
- خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2014
- خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018
- خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021