/   بیروڕا
رێکدەکەون؛ رێکناکەون!
د.رێبوار كریم محمود
2020-06-27

د.رێبوار کریم محمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 

_ لەماوەی رابردودا هەرێم چەندین رێکەوتنی لەگەڵ بەغدا کردوە، لەهەمویاندا پێویست بووە سەرەتا هەرێم نەوت بنێرێت و دواتریش بەغدا شایستە داراییەکان بە هەرێم بدات. بەڵام هیچ جارێك نەوتی نەناردوە، واتە هەرێم دەستپێشخەر بووە لە پابەندنەبون.
_ ئێستا هەقوانیە موچەخۆران زۆر خۆیان بە رێکەوتنی هەرێم و بەغداوە سەرقاڵ بکەن. چونکە هەر رێکەوتنێکیش بكرێت و پارەش لەبەغداوە بێت، تازە هەرێم بڕیاری داوە بە چەند قۆناغێک موچەکانتان بۆ کەمدەکاتەوە.
_ بەرنامەی هەرێم ئەوەیە ئەو پارەیەی لەبەغداوە دێت بەتەنها بەشی موچە بکات و هیچ پارەیەکی نەخاتەسەر. ئەگەر رێکبکەون لەباشترین حاڵەتدا بەغدا نزیکەی (٥٠٠) ملیار دینار دەدات بە هەرێم، هەرێمیش بەم لیستەی ئێستای موچەخۆران پێویستی بە نزیکەی (۹٠٠) ملیار دینار هەیە.
کەواتە چاوەڕوان مەبن بە رێکەوتنی هەرێم و بەغدا موچەکانتان بگەڕێتەوە بڕی ئاسایی خۆی!
ئەی چارەسەر چیە؟
_ تەنها چارەسەری راستەقینە گواستنەوەی موچەکانتانە لە هەرێمەوە بۆ سەر بەغداو کۆتاییهێنانە بەم یارییە ناشیرینە بە نانی خەڵکەوە.
ئەی ئایا ئەمە چۆن بکرێت؟
_ ئیمزایەکی زۆری پاڵپشتی کۆبکەنەوە.
_ لەڕێی حزبەکانتانەوە فشاربکەن بۆ ناچارکردنی هەرێم لەسەر گواستنەوەی موچەکانتان. دڵنیابن هەرێم ناچار دەبێت ئەو کارە بکات.
_ ئێمەش هەوڵەکانمان بەردەوامە.


زیاتر بخوێنەوە