بەئێستاشیانەوە دەیان کومپانیا لەمەرزەکان و ناوخۆ بە قۆرخکاری پارە کۆدەکەنەوە، چەندین پڵاوگەو کومپانیای نقڵی نەوت و بەزەبری هێز فرۆشتن و بەتاڵانبردنی زەوی ناو گەڕەکەکانی پارێزگاکانی هەرێم....
شەوانە هێنانی دەیان بارهەڵگر لە خاڵە سنوریەکانەوە بەبێ پێدانی گومرگ بەمەرزەکان و بەبەرچاوی هێزەکانی حکومەت و پاسەوانی مەرزەکان
کەچی لەئێستاداو پاش حوکمڕانییەکی شکست خواردوو دێن و بێشەرمانە خەڵک دژی ئەولایەنانە هان دەدەن کە هەموو هەوڵ و دانوستان و پلان و پڕۆژەو فشارەکانیان دژی گەندەڵی و دزی و نادادی و لەپێناو رێککردنەوەی حوکمڕانی چەوتی ئەم هەرێمە بووە ؟ کەزۆر بەئاسانی دەیان توانی ئەمانیش بەشدار بن لەولیخنی دزی و تاڵانیەی وڵات و دەیان جۆر پشکیان هەبێ !
بەڵام ئێمە لە بنەڕەتدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ماڵ وێرانییە دروست بووینئەوەی دڵسوزو هەقبێژبێ و لەبەرەی بیستنی ڕاستیەکان بێت زۆرباش لە ووتەکانی ئێمە بەرامبەر ئەم مافایاو چەتەو ستەمکارانە تێ ئەگات، دزەکان خۆشیان وە هەموو خەڵکی کوردستان باش دەزانن هەر دوای ساڵی ۱۹۹۱ و ڕاستەوخۆو بێشەرمانە هەر یەکێ لەو دوو حیزبە لەبری ئاوەدانکردنەوەی سێ پارێزگای ناو دوو ئیدارەی بەزۆر لەتکراو
هەستان بە تاڵان فرۆشی ژێرخانی ئاوەدانکردنەوەی وڵات کە کە شۆفڵو گەڵابەو مەکائینی ئاوەدانکردنەوەی شارو گوندەکان بوو ⁉‼
لەنێوان هەر سێ پارێزگاکەو لەهەموو بازگەکان سەرانەیان لەخەڵکی ئەسەند، هەربازرگانێک یا کاسبکارێک بارێک کاڵا یان خواردەمەنی ببردایەتە شارێکی تر لەهەرسێ پارێزگاکە سەرانەیان لێ ئەسان بەناوی گومرگەوە !!
زورجار لەبازگە لاوەکیەکانیش شوفێرەکەیان ازعاج ئەکردو تا سەرانەیەکیان بەزۆر لێنەساندایە نەیان ئەهێشت بڕوات.....
ئێستاش بەهەمان شێوە نزیکەی ۵۰ کەس کە بەناو سیاسی و سەرکردەن و وڵات بەڕێوە ئەبەن !؟ بە سەدان شێوە خەریکی پارە کێشانەوەن ولەرێی کومپانیای نەوتی و کومپانیای قورخکاری و دروستکردنی کومەڵگای نیشتەجێبوون لەسەر زەوی شارەوانی و فروشتنەەی بەدەیان ملیار دینار و دەیان رێگەی پێچ و پەنا و نادروست حیلە قانونی سەرقاڵی دۆشینی داهاتی هەرێمن