/   بیروڕا
شەرە قسەی ناو میدیا نامانگەێنێت بەھیچ
بڵێسە جەبار فەرمان
2020-06-29

بڵێسە جەبار فرمان
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بە دروست کردنی بابەتی جەدەل لەسەر قەوارەی ھەرێم و دژە ھەرێم خەڵک جەواشە مەکەن.ھەرێمی کوردستان دەستوریە و بە کەس ھەڵناوەشێتەوە.ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێمی کوردستان گۆرینی دەستور و ڕاپرسی گەرەکە، کە لەم ھەلومەرجەی عیراق پێیدا تێدەپەرێت سەختە و بگرە محاڵە.بە لیدوانی سەیرو سەمەرە لەسەر موچەو گواستنەوەی موچە بۆسەر بغداد خەڵکی مەخەڵەتێنن. ھەموو کەسێکی ئیداری ئەزانێت کە ئەمە مەسەلەیەکی ئیداری و میلاکاتە و ھەر فەرمانبەرێک سەر بە وەزارەتێکە و میلاکی ھەیە لەسەر وەزارەتەکەتی، بۆ گواستنەوەی موچە دەبێت میلاک بگوێزریتەوە.واتا دەبێت میلاکی تاک بە تاکی فەرمانبەرانی ھەرێم بگوێزرینەوە بۆ سەر وەزارەتەکانی مەرکەز.
ئەمەش بێجگە لەوەی گۆرینی بەرێوەبەرایەتیەکان دەگەێنیت و بێ نان کردنی ئەو ھەموو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتەکاندا کاردەکەن، ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ھەرێمیش ئەگەێنێت کە وەکو ئاماژەم پێدا ھەرێم دەستوریە و بێ گۆرینی دەستوری عیراق و ڕاپرسی ئەمە ناکرێت.
تکایە ھاوڵاتێان بەم لێدوانانە کە ھیچ بنەمایەکی یاسایی و ئیداری نیە سەرقاڵ مەکەن. یەکتری بە دژی یاسای چاکسازی تەخوین مەکەن
چاکسازی بە برینی نانی چەند کەسێک ناکرێت کە خێزان و مناڵیان ھەیە، چاکسازی بە شەفافیەتی داھات و گەرانەوەی داھات بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەکرێت.وەرن ھەموو لایەنەکانی ھەرێم پێکەوەبێ یەکتری تەخوینکردن بە نانیشتیمانی بێ وەڵام و وەڵامدانەوەی یەکتریبێ تۆمەت بەخشینەوە بەیەکتریبێ لێدوان و نوسینی نامەنطقیبێین و بە دوای چارەسەردا بگەرێین
با بێین و خەونی دوژمنەکانمان بە پەرتەوازەیی کورد لە گۆڕ بنێین.
با بێین و چارەسەری ریشەیی بدۆزینەوەھیچ سەخت نیەھەزار میل بە یەک ھەنگاو دەست پێدەکات
با دەست پێبکەین ھەموو پێکەوە......

زیاتر بخوێنەوە