ئەنوەر تاهیر
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
ئێمە بەناو یەک هەرێممان هەیەم بەڵام لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە و دابینکردنی بودجەو دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکان هەست بە جیاوازی دەکرێت...
لەم مانگەدا سەرۆکی حکومەت چەندین پڕۆژەی بەسەرکردەوە کە پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی بوون و زۆربەی پڕۆژەکان ئامادەکاری پێشوەختەی بۆ کراوە وەک شەقامی (150) مەتری و وێستگەی کارەبا ی خەبات و کەسنەزان و شاری پیشەسازی دهۆک....
بەڵام ئەو دەسەڵاتدارانەی لەسەر سلێمانی مەحسوبن خەڵکیان چاوبەست کردووە بە دانانی بەردی بناغەی ئەوپڕۆژانە ی کە دەبوو (10) ساڵ پێش ئێستا بکرانایە بۆ نموونە شەقامی سەد مەتری کە تا ئێستا کێشەی گەورەی هەیە و پاڵاوگەو مزگەوت و پڕۆژەی ترو زەوی کشتوکاڵی هاوڵاتیان بەر پڕۆژەکە دەکەوێت و ئامادەکاری نەکراوە....
لە ڕاستیدا ئەگەر یەک هەرێمین دەبێت پڕۆژەکان بە پێی جوگرافیا و ژمارەی دانیشتوان دابەشبکرێت نەک بە پێی دەسەڵات...
یان ئەوەتا ئەم خەمساردی و گەوجاندنی خەڵکە تاکەی دەبێت ڕوو زەردی لای خەڵک بن ئەگەر ڕوتان مابێت یان کابینەی نوێ و وەزیرە کان دەبێت کاریان چی بێت ؟