/   بیروڕا
تاکەی هەڵەبجە پشتگوێ دەخەن؟
خدیجە عبدالجبار احمد
2020-07-21

 خەدیجە عبد الجبار
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لەگەڵ دەست پێکردنەوەی بریاڕی جێبەجێکردنی هەندێک پرۆژە لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ، وەک پرۆژەی شەقامی (150) مەتری هەولێر و شەقامی (100) مەتری سلێمانی و پرۆژەی وێستگەی کارەبای خەبات و پرۆژەی دروستکردنی شاری پیشەسازی لەدهۆک و پرۆژەکانی قەزای زاخۆ،کەهەر هەموویان جێگای دلخۆشین...
  ئیتر هیچ پاساوێک قەبولکراونیە بۆ جێبەجێنەکردنی ئەو پرۆژانەی شارە پشتگوێ خراوەکەی هەرێمی کوردستان، هەڵەبجەی شەکەت و ماندوو و قوربانی ململانێکان....، کە بخرێنە بواری جێ بەجێکردن... بەتایبەتی پرۆژەی پرد و ڕێگای (تووەقوت) کە ساڵانێکە بریاڕی لەسەر دراوەو تا ئیستا هەر مرەکەبی سەر کاغەزە ...
شایەنی ووتنە بڕیاردان لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا موچەی مانگی (3) ی موچە خۆران دابەشنەکراوە و هەزاران پرۆژەی ساڵانی (2011,2012,2013 ) راگیراوە !!،
خۆ ئەگەر بڕیاردان لەسەر جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە لەسەر حسابی لێبرینی موچەش بێت، پیویستە بەشێوەی دادپەروەرانە بۆ هەموو شار و دەڤەرەکانی هەرێم خەرج بکرێت.

زیاتر بخوێنەوە