بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمته‌نها دوو ڕێگا چاره‌مان له به‌رده‌سته یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه ئه‌ویش (ڕاپه‌رینه) دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه له هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه ئه‌ویش (گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێمه بۆ سه‌ر به‌غدا) .
خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی هه‌رێمی كوردستان ئیدی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێوه وئێمه بوو بۆ پاراستنی قه‌باره‌ی هه‌رێم و تایبه‌تمه‌ندی كوردستان له عێراق به‌جێمان هێنا ئه‌وه‌ی ڕوو ڕه‌شه له ئاست خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه چونكه قه‌باره‌ی هه‌رێم به‌ری ڕه‌نجی شه‌هیدانه نه‌ك هی دز ومافیاكان به‌ڵام به‌داخه‌وه پێوه نه‌ماوه....
ته‌نها ئه‌و دوو ڕێگه چاره‌سه‌ره‌مان له به‌رده‌مه ئه‌گه‌ر چی من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ ڕاپه‌رینی سه‌رتاسه‌ریم چونكه ئێمه له هه‌رێم ته‌نها كێشه‌ی مووچه‌مان نییه، به‌ڵكوو كێشه‌ی ماف وئازادی مان هه‌یه ئه‌گه‌ر كێشه داراییه‌كانیشمان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێ خۆ كێشه‌ی ئازادیه‌كه‌مان هه‌ر ده‌مێنێ بۆیه كات كاتی له‌گۆڕنانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردی یه چه‌په‌ڵه‌یه.بۆ خۆم ئیدی جگه له ( ڕاپه‌رین ) باوه‌ڕییم به هیچ شتێكی تر نه‌ماوه .
كه‌ی گه‌ل ئاماده‌یی تێدا بوو ڕاپه‌ڕین بكا ئه‌وه من ( یه‌كه‌م كه‌س ) ده‌بم له شه‌قام , ئه‌گه‌ر نا له‌خۆپیشاندانه‌كانی ساڵانی (2015)و (2016) یش هه‌مان گوتارم ده‌وت ( ئێمه كێشه‌ی مرۆڤ بوونمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم نه‌ك كێشه‌ی دارایی به ته‌نها ) .