د.رێبوار کریم محمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەشێکی زۆر کەم لەراستییەکان:_
تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەمو فراکسیۆنە کوردییەکان بەیەکەوە، شەڕمان بۆ پچڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کرد. بەڵام بەهۆی بێ متمانەیی هەرێمەوە لایەنە عیراقییەکان ئامادەنەبون هیچ سازشێك بکەن._ بڕیارەکە بریتی نیەلە بڕین و پێدانی پارە، بەڵکو بەپێی ماددەی تایبەت ئەوە زیادکرا کە هەرێم بڕێك نەوت بدات بە عیراق، کە سۆمۆ دیاری بکات. هەروەها داهاتە ئیتیحادییەکانیتریش بداتە عیراق. لەبەرامبەردا بڕێك پارە تەرخان دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان.کەواتە:
1. هیچ بڕێك نەوت لەسەر هەرێم فەرز نەکراوە
.2. ئەگەر هەرێم و عیراق لەسەر هەر بڕێك نەوت رێکبکەون، کەم یان زۆر، ئەوا لەبەرامبەریدا بڕێك پارە دێت بۆ هەرێم
3. داهاتە ئیتیحادییەکانیش لێرەدا مەبەست گومرك و باجە، لەپێشتردا هەرێم و بەغدا رێکەوتنێکیان لەسەر کردوە
4. حکومەتی هەرێم رۆژی (۱۸_۱٠_۲٠۲٠) نوسراوێکی کردوە بۆ حکومەتی عیراق و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی نەوت.
5. ئەم یاسای قەرزە کۆتایی دنیا نیەو لەمانگی داهاتودا پرۆژە یاسای بودجەی ۲٠۲۱ دێتە پەرلەمان و دەکرێ دەستکەوتی زۆرباشی بۆ کورد هەبێ
6. پێشتر چەندینجار هاوارمان کرد ئیتر سیاسەتی (هەربێنە و هیچ نادەم) لەعیراقدا بۆ هەرێم بەردەوام نابێ.
هەربۆیە دەبێ هەرێم بزانێ پێویستە مل بدات بۆ فرۆشتنی بڕێك نەوت لەڕێی سۆمۆوە. واتە لەڕێی عیراقەوە.ئیتر پێویست بە ترساندنی خەڵك و شڵەژاندنی بازاڕ ناکات. ئێوە وتتان ئامادەین نەوت بدەین، فەرمو بەشێك لە نەوتەکە بدەن و پارەی باش وەربگرن.