/   بیروڕا
بوجەی (2021)و پشکی هەرێم
ئەحمەد حاجی رەشید
2020-12-05

ئەحمەد حاجی رەشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

 پرۆژە یاسای بوجەی فیدراڵ دواخرا بۆ ڕۆژی سێ شەممە، لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لەسەر دەدرێت و تائێستا وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نەیانتوانیەوە سەقفی خەرجیەکان دیاری بکەن و کورتهێنانێکی ئاسایی هەبێت...
 هەرچی پەیوەستە بەهەرێمەوە هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە جگە لە تاوتوێکردنی دوو پێشنیار:
یەکەم : ڕادەستکردنی ۲٥٠٠٠٠بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی گومرگەکان کە هەرێم خۆی خەرجی کۆمپانیاکان لە ئەستۆ بگرێت. دووەم : ڕادەستکردنی ٤٥٠٠٠٠بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی گومرگەکان بەمەرجێ عێراق خەرجی کۆمپانیان بدات. بۆیە هەردوو بڕگەکە لە ناوپەرلەماندا مەرج نییە دەنگی لەسەر بدرێت بە هۆی بێبەڵێنیەکانی لەوەو پێشی حکومەتی هەرێم لە ڕێکەوتنەکانی پێشودا. 
وەفدەکەش ڕێخۆشکەربوو بۆ گەڕانەوەی فراکسێۆنی پارتی بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان بە بێدەنگی هەرچۆن بایکۆتیان کردبوو بەبێدەنگی ئەگەر ڕێکەوتنیشکراوە بەو ئاسانییە لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کورتدا کەواتە حکومەتی هەرێم ناپاکی کردوە لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆیدا کەچەند ساڵە دەڵێت عێراق ڕێک ناکەوێت .
 سەبارەت بەبڕگەکانی ڕێکەوتنەکەش ئەوەی شازرا یە بابگەڕێتەوە بۆ یاسای بوجەی ۲٠۱٥ کە هەمان بڕگەی ڕادەستکردنی نەوتی تێدایە.
 لەکۆتایدا لەدونیای سیاسەت و ئابوریدا هیچ ڕێکەوتنێک بە بێ بڕگەکانی ڕێکەوتنەکەو کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ناگاتە ئەنجام . کەواتە شاندەکەی هەرێم نامەیەکیان هێناو و نامەیەکیان بردەوە.

زیاتر بخوێنەوە