/   بیروڕا
ئایا ڕێکەوتن کراوە یان نا ؟
ئەحمەد حاجی رەشید
2020-12-23
ئەحمەد حەمە رەشید
ئەندامئ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
لە عورفی دبلۆماسیدا هەموو دوو لایەنێک چ دەوڵەت بن یان دووکەس یان دوو ئۆرگانی دوو پارتی جیاواز تەنانەت لەناو خودی یەک ئۆرگانیشدا ئەگەر ڕێکەوتن بکرێت دەبێت لە بنچینەدا گرفت و کێمەکێشێک هەبێت و بۆ ئەوەی لەسەری ڕێک بکەون . گرفت و کێشەکانی ئێستای نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ زۆر دیارو ئاشکران کە خۆیان لە :
١- ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی .
٢-رادەستکردنی داەاتی نانەوتی
۳_ژمارەی فەرمانبەران .
٤_ژمارەی پێشمەرگە .
٥_ ئیدارەدانی کێڵگە نەوتی
٦_دەروازە سنوریەکان .
لەبەرانبەردا داخوازیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان :
۱_ شایستەدارایەکان .
۲_پشکی بوجەی حاکمە کە خۆی لە (پیتاکی خۆراک و بڕی دەرمانی پێویست و تەرخانکراو بۆ سوتەمەنی وێستگەکان دەبینێتەوە) .
۲_ ڕێژەی دانیشتوان .
۳_پشکی پەرەپێدانی پارێزگاکان
٤_شایستەی گەنمی جوتیاران.
سروشتی ڕێکەوتن وا دەخوازێت لەکۆتایدا هەردوو لا ئەو ڕێکەوتنە بۆ جەماوەری هەردولا ئاشکرا دەکەن بۆ ئەم مەبەستانە : ۱_ مافی هەرلایەک بەسەر ئەوی ترەوە چەندە و چییە .
۲_ لەکاتی جێبەجێنەکردنی بڕگەی ڕێکەوتنەکە کەمتەر خەم دەست نیشان بکرێت .
۳_ پلەبەندی ڕێکەوتنەکە چۆنە . یاخود لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەری هاوبەشدا ڕێکەوتنەکە باس دەکەن کە وێنە ڤیدیۆیەکە دبێتە بەڵگەنامە بۆ گەڕانەوە بۆی لەکاتی دروست بوونی نیزاعدا .ئەم ڕێکەوتنەی ئێستا کە شاندی هەرێم بەتاک لایەنە ڕایگەیاند بەندەکانی چیبوون .
ئەگەر دەڵێن ئەوەی لە پرۆژەیاسای بوجەدا هاتوە لەسەری ڕێکەوتوین بۆ دڵنیایتان ئەو دەقانە زۆربەی لە پرۆژەیاساکانی ساڵەکانی ۲٠۱٥ دا هاتوون هیچیشی لێ سەوز نەبوە. ئەگەر ڕێکەوتوون :
ئایاژمارەی موچەخۆرانتان لە یاساکە جێگیر کرد ؟ژمارەی پێشمەرگەتان جێگیر کرد ؟ ئیدارەدانی خاڵە گومرگیەکان چۆن دەبێت ؟گرفتی گرێبەستە نەوتیەکانتان چۆن چارەسەر کرد ؟ ئەی چیتان کرد بۆ شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران خۆ ئەوانەش خەڵکی ئەم وڵاتەن بایەکجاریش بێت بیرتان بێت کە لە ۲٠۱٤،۲٠۱٥ ،۲٠۱٦ ، ۲٠۲٠ پارەی گەنمە فرۆشراوەکەیان وەرنەگرتوە؟
ئایا بۆ ڕێژەی دانیشتوان چۆنتان جێگیر کرد لەکاتیکدا لە پرۆژەیەدا لە ڕاپۆرتی وەزارەتی پلانداناندا هاتوە کە ڕێژەی دانیشتوان ۱۳،۹۲۷٪ کە دڵنیام کەستان نەتانخوێندوەتەوە .
لەهەمووی گرنگتر لەدانوستاندا بریتیە لە سەقفی زەمەنی :چیتان داناوە بۆ ئەو بابەتەئایا داوای تەرەفی سێهەمتان کرد بۆ ناوبژیوانی چونکە متمانەتان بەبرانبەر نیەو متمانەشتان لەدەست داوە.بەڕاستی ئەوەی گوێی لەکۆنگرە ڕۆژنامە نوسیەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت بێت دەزانێت و تێدەگات نەڕێکەوتن کراوە و نەلەپەرلەمانیشدا ئەو بڕگانەی بوجە تێدەپەڕن بەو شێوەی کەهاتوە.
تەنها هەردولا حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ حەلی کێشەکەیان پێنەکراوە و بە پەرلەمانیان سپاردوە