/   بیروڕا
سلوکی سەرۆکی دۆڕاو!
مەهدی مەحمود
2021-01-07

مەهدی مەحمود
سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لە ئەمەریکا پاش ئەوەی ترەمپ دۆڕاندی وەک حیزبی جمهوری بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ، نازم ئەڵێی لە کوردستانەوە ئاماژەی پێدرابوو کە بڕواتە سەر کۆنگرێس بە نیازی داخستن یان گۆڕینی دەرەنجامەکان لە بەرژەوەندی خۆی! بەڵام بە پێچەوانەوە:
- ١/کۆنگرێس هەرزووبەزوو دەست بەجێ پرسەکەی بۆ جۆن بایدن یەکلا کردەوە. کێشەکەش کۆنترۆڵکرا .
٢/ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی حیزبی جمهوری سەر بەترەمپ دژی ئەو هەڵکوتانەی سەر کۆنگرێس کە لە لایەن لایەنگگرانی حیزبی خۆیانە بوو دەنگیان دا.
 ٣/وە ئەوڕۆژەیان بە رۆژێکی رەش لە مێژوی سیاسی ئەمەریکا ناوزەدکرد.
٤/ ژمارەیەک لە سەرۆک کۆمارەکانی پێشوو وەک جۆرج بۆش وە ئۆباما وەکەسانی ناودار بەتوندی دژی ئەو هەڵکوتانەی سەر کۆنگرێسیان لێدوانیان دا ئەمانە هەموی لە پاش ئەوەی کەسەرۆک کۆماری ئەمەریکا زۆرترین سەڵاحیاتی هەیە لەوەی چیدەکات بیکات .
 بەڵام چونکە وڵاتیان بە موئەسەسە کاردەکات ڕۆڵی فەرد با سەرۆککۆماریش بێت هیچ نییە .
 جاوەرە ئەمە لەمەڕ خۆمان بوایە ئەوکات بە هەزاران لە لیوای تایبەت و پاسەوانی شەخسی و مێلیشای حیزبی چی بەعەقڵدا نەدەهات دەیانکرد بە پەرلەمان وەک وابزانم چەند ساڵێک لەمەو پێش کردیان .

زیاتر بخوێنەوە