/   بیروڕا
بەهەرێم بوونی سلێمانی
رەسوڵ عبدالله ابراهیم
2021-01-11

رەسول عبدالله
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەبارەت بەهەرێم بوونی سلێمانیم   ئایا هیچ دەقێکی دەستوری عیراقی ساڵی 2005 ڕێگە بەدروست بوونی هەرێمی سلێمانی دەدات؟ یاخود ڕێگە دەدات هەرێمی کوردستان ببێت بەدوو هەرێمی؟
یەکەم ماددەی 119 دەستوری عێراق دەڵێت( مافی هەموو پارێزگایەکە یان زیاترە کەهەرێمێک پێکبهێنێت لەسەر بنەمای ڕاپرسی بەدوو ڕێگە پێشکەش دەکرێت- أ- لەسەر داوای سێیەکی ئەندامانی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایە.
ب- لەسەرداوای دەیەکی دەنگدەرانی ئەو پارێزگایە کەداوای بوون بەهەرێمەکە دەکەن.
 ڕوون و ئاشکرا دیارە کە ئەم مادە دەستوریە تایبەتە بە پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە لەئایندەدا بیانەوێت هەرێمی تر دروست بکەن لەعیراقدا بۆ نمونە هەرێمی ناوەڕاست کەبەهەرێمی سونەکان ناسراوە یاخود هەرێمی باشور کە بەهەرێمی شیعەکان ناسراوە. چونکە عێراق تاکە ووڵاتی جیهانە کەووڵاتی فیدڕاڵی بێت و یەک هەرێمی هەبێت. بۆیە ئەم مادەیە ڕێگەی خۆش کردووە لەئایندەدا ووڵاتی عیراق ببێت بەچەند هەرێمێکی تر.
دووەم: ماددەی 117 دەستوری عێراق دەڵێت ( ئەم دەستورە لەکاتی بەرکاربوونیدا دان بەهەرێمی کوردستان دادەنێت بەهەرێمی کوردستان و ئەو دەسەڵاتەی تیایدایەتی وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی) ئەم ماددە دەستوریە ڕێگەی داوە بەهەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی سەربەخۆ بمێنێتەوەواتە هیچ دەقێکی دەستوری ڕێگەی بەهەڵوەشاندنەوە یاخود کەرت بوونی هەرێمی کوردستان نادات. ئەمەش جۆرێک لە استقلالیەت و سەربەخۆی تەواوەتی بەهەرێم بەخشیوە.
سێیەم: مادەی 120 دەستوری عێراق ڕێگەی بەهەرێمی کوردستان داوە هەرێم بۆخۆی دەستورێکی تایبەت بەخۆی هەبێت و پەیکەری دەسەڵاتەکانی خۆی دیاری بکات و بەو مەرجەی ناکۆک نەبێت لەگەڵ دەستورو یاسا کارپێکراوەکانی ناوەند.
لەڕوانگەی ئەو ماددە دەستوریانەی سەرەوە دەتوانین بڵێین ناتوانرێت لەناو هەرێمی کوردستان هەرێمێکی تردروست بکرێت یاخود دەستور عیراق ڕێگە بەدروست بوونی هەرێمی سلێمانی نادات.

زیاتر بخوێنەوە