رۆژی دوشەممە(12/1/2021)، لە کاتژمێر یانزەی بەیانیەوە تا هەشت و نیوی شەو لە دەرەوەی تەلاری پەرلەمان لیژنەی دارایی سەرقاڵی گفتوگۆی موازەنەین.وەک خوێندنەوە و گفتوگۆی سەرەتایی موناقەشەی ئەو مادانەمان کرد کە پشکی هەرێمی تێدایە بۆچونی کوتلە شیعییەکان دو ئاستی هەیە، یەکیان ئەوەیە هەمان دەقی قانونی پرکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دابنرێتەوە، رایەکیتر ئەوەیە بەتەنسیق لەگەل هەرێم هەمو مەلەفی نەوت بە ئیلتیزامات و قەرز و کێشەی گرێبەستەکانەوە وەربگرن و لەبەرامبەردا پشکی هەرێم جێگیر بکرێ.داکۆکیمان لە پشکی هەرێم لەچوارچێوەی ئەو ئالیەتەدا کرد کە زەمانی موچە بکا بۆ فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی تر، نەک بگەرێینەوە سەر هەمان تاس و حەمامی ئیلتیزامکردن و نەکردنیی هەرێم و بەغدا، تێگەیشتنەکان تا ئێستا خراپ نین بەلام دواجار گفتوگۆکانیی ئێستا سەرەتایین و لە کاتیی تەعدیلی یاساکەدا جێگیر دەبێت.داوامانکرد پشکی هەرێم بە جەدوەلێک لە سەر بنەمای داتای وەزارەتی پلاندانان جیابکرێتەوە و دیار بێ پشکی هەرێم لە ئاستی پارێزگاکاندا چۆن دابەشکراوە.لە ئێستاوە لیژنەی دارایی رۆژانە بەیانیان و ئێواران دانیشتنەکانیی درێژە پێدەدات رێکەوتنێکی سەرەتاییمان کردوە لەسەر ئەوەی بە زویی ئامادەی بکەین بۆ دەنگدان ئەگەر کێشەی سیاسیی نەبێتە رێگر.هەندێ زانیاری تر:کێشە سەرەکیەکانیی موازنە زۆرن دیارترینیان زیادەڕۆیکردنە لە تەخمینی خەرجیەکاندا، کورتهێنانە، عەدالەتی دابەشکردنە لە نێوان پارێزگاکاندا، جگە لە پشکی هەرێم و کێشەی ئەو وەزارەتانەی کە وەک حوتیان لێهاتوە زۆرینەی موازەنە دەچێتە قورگیانەوە..
پەیامی چوارەم:چارەسەری کورتهێنان:
نەفەقاتی فعلی دەوڵەتی عێراق لە ساڵەکانی ۲٠۱۹ و ۲٠۲٠ لە نێوان ۱٠٠ تا ۱۲٠ ترلێۆن دیناردا بوە، ئەوەی کە ئێستا لە موازەنەی ساڵی ۲٠۲۱، ۱٦٤ ترلێۆن تەخمینکراوە زیادەرۆییەکی بێ پاساوە و وەکو لیژنەی دارایی دەمانەوێت ئەو ژمارەیە بە رێژەیەکی بەرچاو داببەزێنین، بەتایبەتی دوایی ئەوەی بەوردی لیکۆڵینەوە لە ئەو پارانە دەکەین لە بۆ وەزارەت و دەزگا و دامەزراوەکان دانراوە. بەمەش چارەسەری نسبەتێکی بەرچاوی کورتهێنان دەکەین.وەزارەتی دارایی؛ یان کارەساتی دارایی؟!وەزارەتیی دارایی عێراق یەکێکە لە وەزارەتە هەرە شکستخواردوەکانیی دەوڵەتی عێراق، زۆرینەی ئەو ئەرکانەی کە لە ئەستۆیدان وەک پێویست جێبەجێی نەکردون، یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی ئەو وەزارەتە نەبونیی داتای پێویستە، بە بێ چاکسازی لەو وەزارەتەدا عێراق هێندەی تر دوچاری گەندەڵیی و داڕوخانیی ئابوری و دارایی دەبێتەوە. ئەوانەی رۆڵیان لە وێرانکردنیی ئەو وەزارەتەدا بینیوە سێ کوتلە سیاسیە گەورەکەی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراقن کە شیعە و کورد و سوننەن، هەر وەزیرێک یا وەکیل وەزیرێک لەو پێکهاتانە ئەو وەزارەتەی وەرگرتبێت لەبری چاکسازی وێرانتری کردوە.لە کۆبونەوەکانی ئەمڕۆماندا بۆ موازەنەی ۲٠۲۱ ، ستافی ئەو وەزارەتەمان لە وەکیل وەزیر و چەند بەرێوەبەرێکی گشتیی بانگهێشت کردبوو، لە سەر چەندین ئاست داوای زانیاری و داتامان لێکردن، زۆرینەی ئەو دەرد و نەخۆشیانەی لە لیستی موچەی هەرێمدا هەن لە بەغدادیش ئەگەر زیاتر نەبن کەمتر نین، بە نزیکی زیاتر لە ۱٠ ملێۆن کەس لە عێراق موچە خۆرە، ( کە دەڵێم موچە خۆر مەبەستم فەرمانبەر نیە، هەمو فەرمانبەرێک موچە خۆرە مەرج نیە هەمو موچە خۆرێ فەرمانبەر بێ، مەبەستم لە موچە خۆر و خانەنشین و چاودێری کۆمەڵایەتی و هتد).دو پرسیارمان لە وەکیل وەزیر کرد:یەک: پرسیمان ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم لە قانونی موازەنەدا لە ساڵی ۲٠۱۱ ەوە هەر ٦۸۲٠۲۱ بۆچی زیادی نەکردوە، گوتمان لە ساڵی ۲٠۱۱ ەوە رێژەی فەرمانبەر لە عێراق چەند زیادیکردوە بە نسبە و تناسب بۆ هەرێمیشی زیاد بکەن، جوابی ئەوەبوو، ساڵانە داوای لیست و داتا دەکەین لەسەر لیستی فەرمانبەرانی هەرێم بۆمان نانێرن. وتی ئەگەر بینێرن بۆ ساڵی داهاتو لە موازەنەدا دوای تدقیق دەگۆڕێ. بێگومان ساڵی ۲٠۱۹ ش بە برگەیەک لە ماددەی ۱۱ دامان نابوو کە هەرێم تا کۆتای حوزەیرانی ۲٠۱۹ ئەو لیستە بنێرێ نەینارد، بریارماندا لە موازەنەی ۲٠۲۱ یشدا جارێکیتر داوای بکەینەوە.زیادکردن و جێگیرکردنی ژمارەی فەرمانبەران دەبێ لە دانانی ستراتیژی موازەنە و لە گفتوگۆکانیی ئەنجومەنی وەزیران جێگیر بکرێ بەر لەوەی بێتە پەرلەمان.دوەم: پرسیمان سالێ ۲٠۱۹ لە یەکێک لە نوسخەکانی موازەنەدا پشکی هەرێمتان دابەشکردبوو بە شیوەیەک دیار بوو پارێزگاکانی هەرێم چەندیان بۆ دانراوە، دواتر ئەو نوسخەیەتان سحب کرد و نوسخەیەکتان نارد کە هەرێمی بەگشتی تێدایە نەک هەرێم پاشان پارێزگاکانی هەرێم، طەیف سامی وەکیل وەزیر گوتیی جەماعەتی هەرێم داوایان کردوە کە بە هیچ شێوەیەک پشکی پارێزگاکان با دیار نەبێت یەک خانە بێت بەناوی (اقلیم کردستان) و خۆمان دابەشی دەکەین، داوامان کرد لە جەدوەلدا دیسان هەردوکی دیار بێت، هەرێم چەندە و پارێزگاکان چەندن؟!عێراق و هەرێم لە بەرێوەبردندا دو ڕوی دراوێکن:گەندەڵیی و خراپ ئیدارەدانیی داهات لە عێراق و هەرێمدا لەیەک دەچن، دەسەڵاتیی هەر دولا دو ڕوی دراوێکن. هێندە هەیە عێراق بە حوکمی ئەوەی بەرگی دەولەتی هەیە کەمتر لێی دەردەکەوێ وەگەر نا لە زۆر روەوە هەلا هەلا بوە.ئەوە راستە کە عێراقی دوای ۲٠٠٤ بکەری سەرەکی تیایدا شیعە بوە، بەڵام کورد و سوننەش رۆڵی گەورەیان لە وێرانکرنیدا بینیوە، چونکە زۆر وەزارەت و پێگەی گرنگی دەسەلاتی جێبەجێکردنیان هەبوە، بۆ نمونە هەر لە سەرۆکی کۆمارەوە، بۆ جێگری سەرۆک وەزیران، بۆ چەندین وەزارەتی گرنگی وەک دەرەوە، دارایی، تەندروستی، بازرگانیی، شارەوانیەکان، عدل، کۆچ و کۆچبەران، جگە لە چەندین وەکیل وەزیر و بەرێوەبەری گشتی و سوپاسالار لای کورد و لە ناو کوردیش بە رێژەی سەروی ٪۸٥ لای پارتی بون، کەچیی ئێستا لەبری ئەوەی شەرم لەو شکستە بکەن دێن بە شانازییەوە دەڵێن هەر ئێمە لە هەرێم شکستخواردو نین بەڵکو عێراقیش شکستخواردوە، بیریان دەچێ کە بەشێکن لەو شکستە.ئیمارات بۆیە هەمیشە لە پێشکەوتنێکی خێرادایە چونکە لە هەمو بوارێکدا خۆیان بەراورد دەکەن بە وڵاتی پێشکوتوتر و ئەزمونی باشتر، دروشمبازەکانی هەرێمی کوردستان کە لە هەمو شت دەزانن حوکمڕانیی نەبێ، هەر خەریکی ئەوەبون بڵێن ئێمە لە عێراق و سۆماڵ و ئەفغان و کوێ و کوێ باشترین.بە گوێرەی ئەو سامان و داهات و پارە و دەستی کار و دەرفەت و ژینگە و جوگرافیا و زەمینەیەی لە بەردەستی دەسەڵاتدارانی هەرێمدا هەبوە و هەیە، دەبو ئێستا کوردستانی باشور بەراوردی بکرێ بە کۆریای باشور، نەک بە عێراقێکی خاپور.