/   بیروڕا
مەسەلەی بەدیل.
د.رێبوار كریم محمود
2021-02-01

د.رێبوار کەریم مەحمود
ئەندامئ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

چەندین ساڵەو بە چەندین شێواز، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین رێکبکەوێت لەگەڵ بەغدا. هەر رێکنەکەوت. دەیان هەلی زێڕینی بۆ هاتەپێشەوە، بەڵام گەندەڵی و خۆبەلزلزانی و بێمنەتی وایلێکردن رێکنەکەون.ـ
لەبودجەی ئەمساڵیشدا، سەرەڕای رەزامەندیمان لەو دەقەی لە حکومەتی عیراقیەوە نێردراوە کە تایبەتە بە هەرێم. بەڵام وادیارە هێشتا گرفتی سەرەکی هەیە لە رێکەوتن و ئاسان نیە هەردولا بگەنە خاڵێکی هاوبەش.ـ لەبەرئەوەی ئەگەری رێکنەکەوتن زیاترە، هەروەها لەکاتی رێکەوتنیشدا متمانە نیە هەرێم پابەند بێت. هەربۆیە واجبی سەر شانمانە وەك نوێنەرانی کورد بەدیلی چارەسەرکردنی ئەو دۆخە بچەسپێنین.
نابێ لەوە زیاتر چاوەڕێی رەحمەتی ئەوانە بین کە ئەم دۆخەیان بەسەر میللەتەکەمان هێناوە. خەڵك ماندوەو تەحەمولی ئەم هەمو شکستە ناکات.
 - بەدیل دەبێ مامەڵەی راستەوخۆی پارێزگاکان بێت لەگەڵ بەغدا، لەپێناو ئەوەی موچەخۆرانی پارێزگاکان راستەوخۆ موچەی خۆیان لەبەغداوە وەربگرن و پارێزگاکەش بودجەی خۆی وەربگرێت. لەبەرامبەردا ئەو پارێزگایە ئەرکی دەستوری خۆی جێبەجێ بکات لە گەڕاندنەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی.
ـ نەبونی بەدیل واتە درێژەدان بە سیاسەتی رەگەڵ کەوتنی رابردو. واتە تەسلیمبون بە واقعێکی شکستخواردوی بەزۆر سەپێندراو. واتە درێژەدان بە سیاسەتی بۆڵەبۆڵی بێ ئەنجام. کە ئێمە لێی بێبەرین.

زیاتر بخوێنەوە