/   بیروڕا
واز لە بەیاننامەکەی حکومەت بهێنن!
د.رێبوار كریم محمود
2021-05-17

د.رێبوار کریم محمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

- هاتنی وەفدێکی گەورەی ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشەی زیندانیکراوانی بادینان، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئەمریکا گرنگییەکی گەورە دەدات بە کەیسی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان.
_ ئەگەرچی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی ئەو سەردانەوە، بەیاننامەیەکی پەخشانئاسای هۆنیوەتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە پەیامی توندی ئەمریکایان پێگەیشتوە، لەپاڵ هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپاو باڵیۆزخانەی وڵاتان، ئەم هەڵوێستە توندەی ئەمریکا کاریگەری بەرچاوی دەبێت. ئێمەو دەسەڵاتی هەرێمیش دڵنیاین کە زمانی گفتوگۆ تایبەتەکان جیاوازە لەو زمانەی بەیاننامەی پێدەنوسرێت.
_ حوکمڕانی هەرێم ئەگەر پێیوایە دەتوانێ راستیەکان لە وڵاتانی دەرەوە بشارێتەوەو بێدەنگیان بکات، ئەوا بەتەواوی بەهەڵەداچوە. چونکە لەم سەردەمەدا هیچ شتێك ون نابێت و باوی هۆنینەوەی چیرۆکی خەیاڵاوی بۆ دەنگە ئازاو ئازادەکان نەماوە.
 دڵنیاشبن ئەم دەسەڵاتە بەم سەرکێشیەی زیانێکی گەورە بە ئایندەی هەرێم دەگەیەنێت.

زیاتر بخوێنەوە