/   بیروڕا
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود
2021-05-20

ئارەزوو محمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

وازلەدەستور بێنن ، وەرن فریای خوێندن و پەروەردە بکەون ...ئەوەی ئەو میللەتەی گیرۆدەکردوە نەبوونی دەستور نیە ، ھێندەی نەبوونی سیستەمێکە بۆ پەروەردەو فێرکردن ئەرێ وەزیری پەروەردە ئاگاداری رەوشی وەزارەتەکەتی ؟ ئەرێ دەزانی مامۆستایان و خوێندکاران لە چ دۆخ و بارێکدان ؟ ئەرێ حکومەتی ھەرێم ئاگاداری نەوەیەکی نەخوێندەوار ئێستا بە پێی سیستەمەکەت شەھادەی پۆلی یانزەی ھەیە ؟ ئەرێ ئاگادارن کە سەرەرای بێ مووچەیی رۆژانە مامۆستاکانت لەناو پۆل گیان لەدەست دەدەن لە گەرمان و لەبەر نەبوونی ژینگەیەکی تەندروست لە خوێندنگەکان ؟ ئەرێ دەزانن ئێستا بەرێوەبەری خوێندنگاکان ئیشەکەیان گۆراوە بۆ سواڵکردن بۆ پرکردنەوەی پێداویستی خوێندنگاکانیان ھەر لە دروستکردنی توالێت و تانکی ئاوی سەربان و کورسی و مێزو پانکەو موبەریدەو سپلیت و ئامێری چاپ و کۆپی کردن و کامێرای چاودێری و حیبری چاپ کردن و تەنانەت وەرەقەو قەڵەمی بەردەستی مامۆستاکان و تاقیکردنەوەکانیش ؟ ئایا دەستور لە ھەرێمێکی بێ سیستەم و بێ پەروەردەوخوێندن چ سودێکی ھەیە ؟؟؟ 

زیاتر بخوێنەوە