_ لە پەیوەندیم بە کاربەدەستانی حکومەتی عیراقەوە دڵنیابومەوە کە هەرێم داتاو زانیارییەکان ناداتە حکومەتی عیراق. ئەمەش هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی هاتنی پارەیە بۆ هەرێم.
_ ئەو زانیارییانەی کە بەپێی یاساکە پێویستە هەرێم بیداتە بەغداد بریتین لە: زانیاری دەربارەی (داهاتی نەوتی، داهاتی نانەوتی) کە دەبێ داخڵی سیستەمی داهاتی عیراق بکرێت، هەروەها ژمارەو ناوو لیستی موچەی فەرمانبەران، داتای فەرمانگە فیدراڵیەکان،...هتد).
_ وادیارە هەرێمی کوردستان پێیوایە تەنها رێکەوتنێکی سیاسی کردوەو ئیتر وەك جاران هیچ کێشەی نابێت و پارەی بۆ دێت. بەڵام دەبێت بزانێت ئەم رێکەوتنە لایەنی تەکنیکی هەیەو بەپێی یاسای بودجە دەبێ داتاو زانیارییەکان بەڕونی بنێردرێن، ئەگەرنا رێکەوتنەکان هیچ سودیان نابێ.