/   بیروڕا
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود
2021-07-06


د.رێبوار کەریم
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق


تازەترین ئەتواری ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەی هەرێم ئەوەیە کە هەرکەس و لایەنێك، لەحکومەتدا بێ یان ئۆپۆزسیۆن، ئەگەر دژی رەفتارێکی نەشیاوی بوەستێتەوە، ئەوا پێی دەڵێن (موزایەدە)!
ئەم دەسەڵاتە کە لێوانلێوە لە خواروخێچی، پێیوایە ئەگەر تۆی نوێنەری خەڵك و چالاکوان و نوسەر، رەخنەیەکت لەدەسەڵات گرت، ئەوا تۆ موزایەدە ئەکەیت و دەتەوێ سودی لێ ببینی!
بەندە دەمێکە باوەڕم بەم تێگەیشتنەی دەسەڵات نەماوە، داواکاریشم لە هاوڕێیانم کەسیان بەم تۆمەتە کۆمیدیە ساردنەبنەوەو سڵ نەکەنەوە لە بەرگریکردن لە مافی خەڵك. ئەگەر ئەو بەرگریەش خۆدەرکەوتنی تیابو هیچ گرفتێك نیە، چونکە دواجار خەڵك دەیەوێ ببینێ کام لە نوێنەرەکانی بەڕاستی بەرگری لێدەکەن!
ئەگەر بەرگری لەخەڵك موزایەدە بێ، هیچ عەیبی نیەو با هەمومان موزایەدەچی بین

زیاتر بخوێنەوە