/   بیروڕا
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
2021-07-11

د.رێبوار کریم
ئەندمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەیاسای بودجەی (۲٠۲۱)ی عیراق و لە ماددەی (۱۱) بڕگەی (چوارەم)دا هاتوە؛ هەر بڕە پارەیەك لەبەغداوە بۆ هەرێم بنێردرێت بۆ موچە خەرجدەکرێت.
کەواتە ئەو پارەیەی کە هاتوە پێویستە بخرێتەسەر ئەو پارەیەی بۆ موچە لە هەرێم تەرخاندەکرێت و بەهۆیەوە لێبڕینی موچە هەڵبوەشێتەوە.ئەم بابەتە بەشێکە لە یاسای بودجە، کاتێك هەرێم دەڵێ دەمەوێ پابەندبم، کەواتە دەبێ بەهەموو یاساکەوە پابەند بێت.
هەربۆیە دەستبەجێ دەبێ لێبڕینی موچە بە هیچ رێژەیەك نەمێنێت، ئەگەرنا بەپێچەوانەوە لە حاڵەتی بەردەوامبونی ئەو لێبڕینە هیچ بەهایەك بۆ هاتنی ئەو پارەیە نامێنێتەوە.
ئیتر هیچ پاساوێکی دارایی بەدەست حکومەتی هەرێمەوە نەماوە بۆ بەردەوامی لێبڕین و نابێت لەوەزیاتر بێ منەت بن بەرامبەر بە خەڵك.

 

زیاتر بخوێنەوە