/   بیروڕا
دزیى سەدە چۆن کرا؟
رێبوار ئەورەحمان
2022-10-23
رێبوار ئەورەحمان
نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چیرۆکى دزینى ٣.٧ تریلیۆن دینار (٢.٥ ملیار دۆلار) هەنگاو بەهەنگاو
هەفتەى پێشووتر پرۆسەیەکى دزیى سامانى گشتیى، هاووڵاتیانى عێراق و تەنانەت ناوەند و میدیا نێودەوڵەتییەکانیشى تاساند، دزیەک کە ناوى لێنرا (دزى سەدە) و بەیەکێک لە گەورەترین پرۆسەکانى دزیکردن لە سامانى گشتیى وڵاتێک هەژمار دەکرێت، ئەم پرۆسەیە چۆن روویدا؟ کێ پارەکەى دزیوە؟ چۆن دزرا؟ کێ هاوکار و پشتیوانى پرۆسەکە بووە؟ کێ لەبەرپرسانى باڵا تێوەگلاون؟ لێرەدا بەپێى راپۆرت و زانیارییەکان هەنگاو بەهەنگاو باسى دەکەین. بەهیوام تاقەتی خوێندنەوەیتان هەبێت.
+لە ٢٦-٢-٢٠١٧، حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى ئەوکات بڕیارێکى دەرکرد کە دیوانى چاودێرى دارایى، وردبینى لە سەرجەم مامەڵەىگێڕانەوەى ئەماناتى گومرگى و باجەکان بکات پێش سەرفکردنیان. (دواتر روونکردنەوە لەسەر ئەمە دەدەین).
+لە ١٣-٧-٢٠٢١ سەرۆکى ئەوکاتى لیژنەى دارایى پەرلەمان نووسراوێک ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى دەکات و تیایدا داوا دەکات دەستەىباج خۆى بەتەنها وردبینى لەپرۆسەى سەرفکردنى پارەى ئەماناتەکاندا بکات و دیوانى چاودێرى دارایی لەو بابەتە دووربخەنەوە.
+لە ٢٧-٧-٢٠٢١ دیوانى چاودێرى دارایى نووسراوێک بۆ سەرۆک وەزیران دەنێرێ و داواى بۆچوونى لێدەکات، کە ئایا چاودێرى دارایىلەسەر وردبینیکردن بەردەوام بێت؟ یان بەپێى پێشنیازەکەى سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمان بکەن و دووربکەونەوە؟ هاوکات پشتیوانىلەبۆچوونەکەى سەرۆکى لیژنەى دارایى دەکات.
+لە ٢٨-٧-٢٠٢١ دوو کۆمپانیاى تازە بەناوى یەک کەسەوە دامەزرا، ئەمە هەمان ئەو کەسەیە کە کۆمپانیایەکى تریشى بەناوەوەیەو لە٦-٧-٢٠٢١ دایمەزراندووە، واتە ٢٢ رۆژ پێش ئەو وادەیە، ئەمە روونە کە ئەم کۆمپانیایانە بۆ ئەم پرۆسەى دزیە دامەزراون، پاشان ئەم کەسە،ئەو پارەیەى کە دزیویەتى لەگەڵ کەسێکى تر کە ئەویش کۆمپانیاى هەیە بەشکردووە. (ئەوەى روونە ئەم کەسانە تەنها رووخسارن بۆ چەنددزێکى ترى گەورەتر کە ئەوان دزە راستەقینەکەن و خەڵکى باڵادەستن).
+رۆژى ١-٨-٢٠٢١ نووسنگەى سەرۆک وەزیران نووسراوێکى دەرکردووەو تیایدا پشتگیرى لە پێشنیازەکەى سەرۆکى لیژنەى دارایىدەکات کە دیوانى چاودێرى دارایى لەپرۆسەى وردبینیەکە دوور بخرێتەوە.
+رۆژى ٣-٨-٢٠٢١ سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمان نووسراوێکى تر ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى دەکات و تیایدا داوا دەکات دیوانىچاودێرى دارایى دەست لەکارەکەى هەڵبگرێت.
+رۆژى ٤-٨-٢٠٢١ بڕیارى دەستبەکار بوون بۆ بەڕێوەبەرى گشتیى نوێى دەستەى گشتیى باج دەرچوو، واتە بەڕێوەبەرى گشتیى دەستەىباج گۆڕدرا.
+رۆژى ١٠-٨-٢٠٢١ دەستەى گشتیى باج نووسراوێکى ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى کردووەو جەختى کردۆتەوە کە ئەوان بەتەنها وردبینىلە مامەڵەکانى گێڕانەوەى پارەى ئەماناتى کۆمپانیاکان دەکەن بەبێ دەستێوەردانى دیوانى چاودێرى دارایى.
+رۆژى ٢٦-٨-٢٠٢١ وەزیرى دارایى نووسراوێک دەردەکات کە تیایدا داوا لە دەستەى گشتیى باج دەکات کە خۆیان بەتەنها پرۆسەىوردبینیەکە ئەنجام بدەن.
+رۆژى ٣١-٨-٢٠٢١ دەستەى دەستپاکى (نەزاهە) نووسراوێک بۆ دەستەى گشتیى باج دەنێرێت و تیایدا دەڵێت کە گومانیان لەسەرفکردنى یەکێک لەو چەکە بانکیانە هەیە کە تایبەتە بە سەرفکردنى ئەماناتەکان، بەڵام دەستەى دەستپاکى لەبرى ئەوەى پرۆسەکە رابگرێتو لێکۆڵینەوەى وردتر بکات، بەدەق دەڵێت (ئێمە داواى راگرتنى پرۆسەکە ناکەین) ئەم قسەیەشیان پشت بەست بەنووسراوێکى دەستەىگشتیى باج نووسیوە کە ناردویانە بۆ دەستەى دەستپاکى و تیایدا وتوویانە هیچ زیانێک بە دارایى گشتیى بوونى نییە.
+رۆژى ٩-٩-٢٠٢١ یەکەم چەکیى بانکیى ئەم دزیە گەورەیە دەرکرا، لەماوەى ١١ مانگدا ٢٤٧ چەکیى بانکیى کە کۆى هەموویان دەکاتە٣.٧ تریلیۆن دینار (٢.٥ ملیار دۆلار) دەرکرا، دواهەمین چەکیى بانکیى لە رۆژى ١١-٨-٢٠٢٢ دەرکرا و پارەکان هەمووى لەلایەنکۆمپانیاکانەوە وەرگیران.
+لەمانگى ٣-٢٠٢٢ جارێکى تر بەڕێوەبەرى گشتیى دەستەى باجى گشتیى گۆڕدرا، واتە ئەم دزیە لەسەردەمى دوو بەڕێوەبەرى گشتیداکراوە نەک تەنها یەک بەڕێوەبەر.
+رۆژى ١٠-٤-٢٠٢٢ سەرۆکى پێشووى لیژنەى دارایى پەرلەمان و خاوەنى بیرۆکەى دوورخستنەوەى دیوانى چاودێرى دارایى لەپرۆسەىوردبینى ئەماناتەکان، وەک راوێژکارى دارایى و ئابوورى سەرۆک وەزیران دەستبەرکاربوو. ئەوەى مایەى سەرنجە ئەم راوێژکارەپسپۆڕیەکەى ئەندازیاریى میکانیکە.
+رۆژى ١٦-٨-٢٠٢٢ وەزیرى دارایى عێراق (عەلى عەلاوى) دەستى لەکارکێشایەوەو لەنامەى دەستلەکارکێشانەوەکەیدا نووسیویەتى(چەندین تۆڕى نهێنى و فراوان لە بەرپرسانى گەورە و بزنسمانەکان و سیاسییەکان و فەرمانبەرە گەندەڵەکانى دەوڵەت لە سێبەردا کاردەکەنبۆ کۆنترۆڵکردنى هەموو سێکتەرەکانى ئابوورى، ملیارەها دۆلار لە خەزێنەى گشتیى رادەکێشن، ئەم تۆڕانە لەلایەن حزبە گەورەکان وپارێزبەندى پەرلەمانیى و چەکیى یاساوە دەپارێزرێن).
+رۆژى ١٦-٨-٢٠٢٢ ئەنجومەنى وەزیران ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوتى راسپارد بۆ ئەوەى بە وەکالەت وەزارەتى دارایىبەڕێوەبەرێت.
+رۆژى ٢١-٨-٢٠٢٢ دادگاى پێداچوونەوەى بەعداد| کەرخ، نووسراوێکى ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى کردووەو تیایدا باس لەبوونى حاڵەتىگەندەڵى دەکات لە سەرفکردنى پارەى ئەماناتى باج و گومرگى و داواى راگرتنى سەرفکردنى کردووە، بەڵام دادگاکە هیچ رێوشوێنىلێکۆڵینەوەى نەگرتۆتە بەر، بۆنموونە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ هیچ کەسێک لەو گەندەڵانە دەرنەکردووە.بەڵکو نووسراوى بانگهێشتکردنىدەرکردووە، کە ئەمەش پاش دەرکەوتنى دزیەکە بووە.
+رۆژى ١١-١٠-٢٠٢٢ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران نووسراوێکى ئاڕاستەى دەستەى دەستپاکى کردووەو فەرمانى پێکردوون کەلێکۆڵێنەوە بکەن لە زانیاری و لێدوانەکان سەبارەت بە بوونى سەرپێچى لە پرۆسەى سەرفکردنى پارەى ئەماناتى باج و گومرگ.
+رۆژى ١١-١٠-٢٠٢٢ پەرلەمانى عێراق بەکۆى دەنگ بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ راسپاردنى ئیحسان عەبدولجەبار بە وەزیرى دارایىرەتکردەوە.
+رۆژى ١٢-١٠-٢٠٢٢ وەزیرى دارایى بە وەکالەت (ئیحسان عەبدولجەبار) داوایەکى ئاڕاستەى مستەفا کازمى کردو داواى لێکرد لەوپۆستە وەکالەتەى بیبورێت، لە داواکەیدا نووسیویەتى (دزیەکە بەشێوەیەکى رەها زۆر روونە، بڕیارەکەى ئەنجومەنى نوێنەران بە رەتکردنەوەىراسپاردنم بۆ وەزیرى دارایى لەبەرژەوەندى ئەوانەیە کە دەستیان بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا گرتووە و ئەوانەش کە رێگەیان داوە ئەو چەکەبانکیانە دەربکرێن و ئەوانەش کە رێگەیان بەسەرفکردنى داوە)، هەروەها نووسیویەتى (زۆرێک لەسەرکردەکانى وڵات ئامۆژگاریان کردم کەئەو وەزارەتە جێبهێڵم)، هەروەک وتویەتى (پلان و هەوڵى کۆمەڵێک لایەن بۆ ئەوەبوو کە لێپرسینەوەو رێوشوێنەکانم لەوەزارەتى دارایىبەزووترین کات رابگرن).
+رۆژى ١٨-١٠-٢٠٢٢ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران رایگەیاند کە بابەتى دزیەکە پەیوەندیدار نییە بەحکومەتەوە، بەڵکو پەیوەندیدارە بەفەرمانگەیەک لە فەرمانگەکانى وەزارەتى داراییەوە، هەروەک وتیشى کە دادگا چەندین مانگە بەهێمنى دەستى بە لێکۆڵینەوەکانى کردووە،بەڵام هەندێک کەس و لایەن زانیان کە لێپرسینەوەکان دەگاتە ئەوان، بۆیە هەوڵیان دا کە فەوزایەک دروست بکەن و بەوەش گەندەڵەراستەقینەکان بشارنەوە.
+رۆژى ١٩-١٠-٢٠٢٢ عەلى عەلاوى وەزیرى دەستلەکارکێشاوەى دارایى بەیاننامەیەکى دەرکردو تیایدا هاتووە کە ئەو لە ١-١١-٢٠٢١نووسراوێکى ناردووە بۆ دەستەى گشتیى باج و تیایدا داواى کردووە داواکارییەکانى گێڕانەوەى ئەماناتەکان جێبەجێ نەکەن تا ئەوکاتەىرەزامەندى وەزیر وەردەگرن، بەڵام دەستەى گشتیى باج پابەندى ئەو نووسراوە نەبوون، بەڵکو بە هاوبەشى لەگەڵ بانکى رافیدەین هەستاونبە سەرفکردنى ئەو بڕە پارانە بەبێ ئەوەى وەزارەتى دارایى هیچ ئاگاداریەکى هەبێت.
+رۆژى ١٩-١٠-٢٠٢٢ بانکى مەرکەزى عێراقى نووسراوێکى ئاڕاستەى سەرجەم بانکەکان کردووە و تیایدا حساباتى ئەو ٥ کۆمپانیایەى بۆبنێرن کە دەستیان بەسەر ئەو پارەیەدا گرتووە، هەروەها ئەو کەسانەى کە هەستاون بە سەرفکردنى ئەو چەکە بانکیانە.
ئەو پێنج كۆمپانیایەی کە پارەكەیان بردووە
شركة الحوت الاحدب للتجارة العامة محدودة المسؤولیة
بڕی (982 ملیار) دیناری راكێشاوە
شركة ریاح بغداد للتجارة العامة محدودة المسؤولیة
بڕی (477 ملیار) دیناری راكێشاوە
شركة القانت للمقاولات العامة المحدودة
بڕی ( ترلیۆنێك و 185 ملیار) دیناری راكێشاوە
شركة المبدعون للخدمات النفطیة المحدودة
بڕی (433 ملیارو 15 ملیۆن) دیناری راكێشاوە
شركة بادیة المساء للتجارة العامة محدودة المسۆولیة
بڕی (624 ملیار) دیناری راكێشاوە
کۆی گشتی: 3 تریلیۆن و 701 ملیار دینار
تێبینى:
یەکەم: بەپێى یاساى عێراقى ئەماناتى کۆمپانیا و کەس تایبەت بە باج و گومرگ، ئەگەر لەماوەى ٥ ساڵدا وەرینەگرێتەوە، ئەوا دەبێتە موڵکىدەوڵەت و دەچێتە سەر خەزێنەى دەوڵەت، ئێستا ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە داواى ئەماناتەکانیان بکەنەوە، ئەوا دەبێ حکومەتى عێراق بیانداتەوە.
دووەم: بەپێى لێکۆڵینەوەکان و ئەو میوانداریى و لێپرسینەوانەى کە لەلیژنەکانى دارایى و نەزاهەى پەرلەمان کراون، ئەم پرۆسەى دزیەوردەکاریی زۆر سەیرو سەمەرە و بەرنامە بۆ داڕێژراوى تیایدایە، لەوانەش تەنانەت گواستنەوەى ئەو فەرمانبەرانەى بانک کە ئامادە نەبوونکاروبارەکانى سەرفکردنى ئەو پارانە رایی بکەن.
سێیەم: کۆى گشتیى ئەم پارەیەى کە دزراوە، تەنها لە دوو لقى بانکى رافیدەین سەرفکراون.
چوارەم: سەرنج بدەن رۆڵی دیوانی چاودێری دارایی چەند گرنگە لە پاراستنی سامانی گشتی، ئەو دیوانەی لەهەرێمی کوردستان بەتەواویپشتگوێخراوەو هیچ کار بە راپۆرتەکانیان ناکرێت.
پێنجەم: لە عێراق وێڕای لیژنەیەکی نەزاهەی پەرلەمان و دەستەیەکی نەزاهەی زۆر چالاک کە سەدان کەسیان داوە بەدادگا، ئەم هەموو ملیارەدزراوە، بیربکەنەوە لە کوردستان دەبێ چەند ملیار دۆلار دزرابێت.