/   چارتەکان
چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی - ساڵی دووەم/ خولی پێنجەم (1/10/2022 - 30/9/2023)
2024-05-10
چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی - ساڵی دووەم/ خولی پێنجەم
(1/10/2022 - 30/9/2023)
چەند تێبینیەک لەسەر چالاکییەکان:
لێرەدا تەنها ئەو چالاکییانە بڵاوکراونەتەوە کە (گەیشتوونەتە تیمی پڕۆژە)، ئەو چالاکییانەی کەلەم راپۆرتەدا بڵاوکراونەتەوە بریتین لە:
یەکەم: چالاکییە ئەنجامدراوەکانی نێو تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
- بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (موداخەلە).
- ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی لیژنە هەمیشەییەکاندا.
- ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
- کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو شاندانەی سەردان یان بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراون.
دووەم/ چالاکییە ئەنجامدراوەکانی دەرەوەی تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
- سەردان و بەدواداچوونەکان لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
- سەردان و بەدواداچوونەکان لە هەرێمی کوردستان.
- ئەو نوسراوانەی ئاڕاستەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
- ئامادەبوون لە نووسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (سلێمانی و هەڵەبجە).
سێیەم/ تۆمارکردنی چالاکییەکان:
- چالاکییە بڵاوکراوەکانی ناو ئەم راپۆرتە، لەگەڵ نوێنەراندا پێش بڵاوکردنەوەیان تاوتوێکراون و پشتڕاستکراونەتەوە.
- چالاکییە (حیزبی، تەشریفاتی، بۆنە و ئاهەنگی نەتەوەیی و نیشتمانیی، سەردانیکردن لەگەڵ لێپرسراوی حیزبی، پرسە و بۆنە کۆمەڵایەتی)یەکان، ئەژمارنەکراون.
- نوسراوە وەڵامنەدراوەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بۆلایەنە پەیوەندیدارەکان و بەدواداچوونی کێشە و داواکاری هاووڵاتیان، ئەژمارنەکراون.