/   چارتەکان

چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خولی پێنجەم - ساڵی یەکەم  (9/1/2020 - 30/9/2021)

2024-05-10

چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خولی پێنجەم - ساڵی یەکەم  (9/1/2020 - 30/9/2021)

چەند تێبینیەک لەسەر چالاکیەکان:
یەکەم/  بۆ وەرگرتنی چالاکییەکان سودمان لەم سەرچاوانە وەرگرتووە:
پێگەی ئەلیکترۆنی فەرمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق).
نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
پەڕەو ئەژماری کەسی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا، (ئەوەی تێبینیمان کردووە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران چالاکییەکانیان لە سۆشیاڵ میدیای تایبەت بەخۆیان بڵاودەکەنەوە، هەر بۆیە ئێمەش سۆشیاڵ میدیای نوێنەرانمان وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی وەرگرتنی چالاکییەکان ئاماژەپێداوە) .
ئەو چالاکییانەی کە تیمی پڕۆژە تیایاندا ئامادە بوون.
ئەو چالاکییانەی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بۆ نوێنەرانی ئەنجامداون.
دووەم/ تیمی پڕۆژە لە ماوەی(9/1/2022 - 30/9/2022) ئەم چالاکییانەی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بەدەستگەیشتوون:
ئامادەبوون لە نووسینگەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
سەردان و پێشوازی و بەدواداچوون بۆ وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەت چ لە هەرێمی کوردستان، چ لە عێراق بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەو گرفتی هاووڵاتیان  یان کێشەو گرفتی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی سلێمانی و جوتیاران و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە.
بەشداریکردن لە چالاکی لەگەڵ چین و توێژەکان لە رێگەی ئامادەبوون لەو (کۆبوونەوە، پانێڵ، ۆرکشۆپ، سیمینار و...هتد) ئەوانەی کە وەزارەت و فەرمانگەحکومییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەسەر پرسە جیاوازەکان ئەنجامیانداوە.
بەشداریکردن لە کۆنگرە و کۆنفرانسەکان لەسەر ئاستی (هەرێم، عێراق، جیهان).
سێیەم/ سەرجەم ئەو چالاکییانەی نوێنەران، کە لەم راپۆرتەدا بڵاو کراونەتەوە، پێش بڵاوکردنەوەیان، نێردارونەتەوە بۆ نوێنەران، تا هەر تێبینیەکیان هەبووبێت لەسەر جۆرو ژمارەی چالاکییەکان، پێشبڵاوکردنەوەیان تیمی پڕۆژە کاریان لەسەر بکات، زۆربەی نوێنەرەکان وەڵامی تیمی پڕۆژەیان داوەتەوە هەندێکیشیان هیچ وەڵامێکیان نەبووە.
 

زیاتر بخوێنەوە