/   چارتەکان

چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی/ ساڵی سێیەم/ خولی پێنجەم (1/10/2023 - 30/9/2024)

2025-02-09

چەند تێبینیەک لەسەر چالاکییەکان:
١. لێرەدا تەنها ئەو چالاکییانە بڵاوکراونەتەوە کە (گەیشتوونەتە تیمی پڕۆژە) و پێش بڵاوکردنەوەیان، کۆی ئەو چالاکییانە، نێردراونەتەوە بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی، وەڵام و هەڵوێستی نوێنەرانیش بەمشێوەیە بوون:
 ٢. سوپاسی هەندێک لە نوێنەران دەکەین کە پێداچوونەوەیان بە لیستی چالاکییەکانیاندا کردۆتەوەو وەڵامی کۆتایی تیمی پڕۆژەیان داوەتەوەو ژمارەی کۆتایی چالاکییەکانیان بۆ تیمی پڕۆژە پشتڕاستکردۆتەوە.
 ٣. بەداخەوە، نوێنەر (بەدریە حسێن عەزیز)، وەڵامی تیمی پڕۆژەی نەدایەوەو ئامادەنەبوو ژمارەو جۆری چالاکییەکانی بۆ تیمی پڕۆژە، پشتڕاست بکاتەوە. تەنها ئەو چالاکییانەمان بڵاوکردنەوە کە خۆی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردبوونەوە.
٤. بەداخەوە، نوێنەر  (بەدریە ئیبراهیم رەشید)، وەڵامی تیمی پڕۆژەی نەدایەوەو ئامادەنەبوو ژمارەو جۆری چالاکییەکانی بۆ تیمی پڕۆژە، پشتڕاست بکاتەوە.هیچ چالاکییەکیشی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاونەکردوەتەوە.
٥.  نوێنەر (یادگار مەحمود نەسروڵا)، بەپاساوی ئەوەی تێبینی لەسەر پێوەرەکانی ئەم هەڵسەنگاندنە هەیەو (بەبێ ئەوەی تێبینییەکانی بۆ تیمی پڕۆژە بنێرێت)، بەداخەوە، داوایکرد کە ناوی لەم راپۆرتەدا نەهێنرێت و چالاکییەکانی بڵاونەکرێتەوە.
٦.  چالاکییە (حیزبی، تەشریفاتی، بۆنە و ئاهەنگی نەتەوەیی و نیشتمانیی، سەردانیکردن لەگەڵ لێپرسراوی حیزبی، پرسە و بۆنە کۆمەڵایەتی)یەکان، هەژمارنەکراون.
٧.  نووسراوە وەڵامنەدراوەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بۆدامەزراوە گشتییەکان و نووسراوەکانی تایبەت بە کێشەو داواکارییە کەسییەکان، بەهۆی سەرنج و تێبینی نوێنەران لەسەر ئەو جۆرە نووسراوانە، هەژمارنەکراون.
سەبارەت بە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەجێگەیاندن (الاداء)ی نوێنەران، (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئەم چەند سەرنجە دەخاتەڕوو:
١. لەبەرئەوەی نوێنەرایەتیکردن پۆستێکی گشتییە و بەدەنگی هاووڵاتیان بەدەستهێنراوە، مافی هەموو هاووڵاتییەکە زانیاری هەبێت لەسەر ئاستی بەجێگەیاندنی نوێنەرەکانی، چونکە نوێنەر ئەرکی نوێنەرایەتیکردنی دەنگدەرە.
گرنگە نوێنەر لەهەموو کەس زیاتر دەستکراوەبێت لەپێدانی زانیاریی بە هاووڵاتیان، رێکخراوەکان، میدیاکان...هتد.
لەسەرەتای دەستبەکاربوونی هەرخولێکی ئەنجومەنی نوێنەراندا، تیمی پڕۆژەی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) سەردانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی دەکات، چالاکی و شێوازی کارکردن و پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن و شێوازی کۆکردنەوەی چالاکییەکان، بۆ نوێنەران رووندەکاتەوە. لە سەرەتای ئەم خولەشدا، تیمی پڕۆژە وەک نەریتی خۆی و پلانی پڕۆژەکە، سەردانی (١٨) نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی کردووەو هیچ نوێنەرێک لاری لەهەنگاوەکان نەبووەو دەستخۆشیان هەبووە کە رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی بەمکارە هەڵدەستێت، تاکە داواکاریشیان لە تیمی پڕۆژە بریتیبووە لەبەردەوامێتی لەبەدواداچوون و پاراستنی بێلایەنی.

زیاتر بخوێنەوە