/   چارتەکان
بەشداریکردنی نوێنەرانی سلێمانی لە گفتوگۆو تێچینەکانى دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەماوەی (1/10/2023 - 30/9/2024)
2025-02-04
بەشداریکردنی نوێنەرانی سلێمانی لە گفتوگۆو تێچینەکانى دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،
لەماوەی (1/10/2023 - 30/9/2024)
بەشداریکردن لەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکێکە لەئەرکە سەرەکییەکانی ئەندامانی ئەنجومەن و پێویستە پابەندبن بە ئامادەبوون لە دانیشتنەکاندا، چونکە لەدانیشتنەکاندا گفتوگۆو تاوتوێکردن و هەموارو رەتکردنەوەو پەسەندکردنی رەشنووسی یاساکان،....هتد ئەنجامدەدرێت، ئەمە جگەلە گفتوگۆکردنی کێشەو گرفتە سەرەکییەکان.
لە ماوەی (١/١٠/٢٠٢٣ – ٣٠/٩/٢٠٢٤)دا، لە کۆی (١٨) نوێنەری پارێزگای سلێمانی تەنها (١٢) نوێنەر بەشدارییان لە تێچین (موداخەلەکان)ی ئەنجومەنی نوێنەراندا کردووە، ژمارەشیان (٧٢) تێچین بووە.