/   چارتەکان
ئامادەبوونی نوێنەران لە نووسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)
2025-02-05
لە کاتێکدا بەشێکی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پشتگیری بوونی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن و پێیانوایە ئەم نووسینگانە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان کراونەتەوەو راستەوخۆ نوێنەران لەگەڵ هاووڵاتیان بێجیاوازی گفتوگۆ دەکەن.
هەندێک لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی، هاوشێوەی خولەکانی پێشوو، لەمساڵیشدا وەک پێویست گرنگییان بە ئامادەبوون لە نووسینگەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)نەداوە، بە پاساوی ئەوەی بوونی ئەو نوسینگانە بەگرنگ نازانن، هاوکات ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو رەخنەو گلەیییان ئاڕاستەی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) کرد بەوەی کە نابێت ئامادەبوونی نوێنەران لە نووسینگەکانی ئەنجومەنی عێراق لە راپۆرتەکانیدا بڵاوبکاتەوە.
لیستی ئامادەبوونی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە نووسینگەکانی (سلێمانی و هەڵەبجە)دا لە راپۆرتەکەدا خراونەتەڕوو، ئەویش بۆ لەبەرچاوگرتنی ئەو ئامانجانەی کە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە نووسینگەکاندا مەبەستێتی بەدیبێت. بەو ئومێدەی لە ساڵی ئاییندەدا ئەو ئەندامە بەڕێزانەی کە ئامادەبوونیان لە نووسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەگرنگ نازانن پرسەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکەنەوە.
ماددەی (١٥٠)ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە: (تفتح مكاتب للمجلس في المحافظات لتأمين التواصل بين أعضاء مجلس النواب والجماهير).