خدیجە عبدالجبار احمد
2020-01-29      1105 جار بینراوە        کۆمێنت
بڕیاری وەرگرتنی کرێی ڕەسمی خزمەتگوزاری شارەوانی ، بەتایبەت رەسمی هەڵواسینی تابلۆ ...بریاریکی زۆر ناواقیعی یە بەتایبەت بۆ هەرێمێک کەهاوڵاتیەکانی گیرۆدەبوون بەدەست دەسەڵاتێک کە لە هەر جومگەیەکی حکومرانیەکەی بڕوانیت سیخناجە لە گەندەڵی و زوڵم و ناعەدالەتی ، ئەبێ دوکاندارێک تابلۆیەکی بۆ خۆی هەڵواسیوە جەند دیناریک بۆ بژێوی خۆی و مناڵەکانی پەیدا بکات ،بەچ پێوەرێک پێی دەوترێت رەسمی خزمەتگوزاری شارەوانی ! کام خزمەتگوزاری؟ حکومەتێک دوای سی ساڵ حکومڕانی نەیتوانیبێت سەرەتاییترین ماف کە ئاو و کارەبا و ڕێگاوبانە دابینی بکات ، پەروەردە و تەندروستی و ئاسایشی خۆراک و خواردن ئەوەیە کەدەیبینین ؟ بەدەیان و سەدان ملیۆن دۆلار قەرزاری موچەخۆرانیەتی بە ناوی پاشەکەوت! نیشتیمانیک لەسەر دەریای نەوت ،بەڵام نەتوانێت بەشە نەوتی زستانی خەڵکەکەی دابین بکات ! ئیستا دێت و رەسمی تابلۆی سەر دوکانی سەوزە فرۆشێک وەردەگرێت کە لەسایەی ئیدارە فاشیلەکەیدا (دە ) دەسک سەوزە دەدات بە هەزار دینار ؟؟
بە پیکاب تەماتەو خەیارەکەی فڕێ دەدات لەبەرئەوەی لەسایەی سیاسەتی هاوردە بەرهەمەکەی بنەتۆوەکەشی بۆ دەرناهێنێتەوە !..
دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکانی لەبەر نەبوونی بژێوی ژیان و هەلی دامەزراندن ،لەدەریای ئیجەدا دەخنکێن !!
حکومەت چەند ساڵێکە دەیەوێت لەسەر گیرفانی خەلک شکستی ئابوری خۆی راست بکاتەوە بە زیادکردنی رسومات و باج ...
ئەم بڕیارە بریاریکی زۆر نەگونجاوە لە ئیستادا و نرخەکانیش دیارە لە سەر تێری دیاری کراوە ، پێویستە پەرلەمان لەئاستی ئەم جۆرە بڕیارانەدا قسەی خۆی هەبێت..ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی لەکاتی خۆیدا هەڵوێستی خۆی هەبووەو ڕەدی کردۆتەوە هاوشێوەی ڕەدکردنەوەی بەئەلیکترۆنی کردنی عەریزە نووسین کە خۆشبەختانە دادگا هاوڕابوو لەگەڵ ئەنجومەنماندا ..هەڵوێستی مەدەنی دوکاندارانی شاری سلێمانی جوانترین پەیامە کە دەبێ حکومەت لەبەرچاوی بگرێت و بەم بڕیارەیدا بچێتەوە و پیویستە بڕیارەکانی لەسەر خەڵک بەرامبەر وهاوشانی ئەو ماف و خزمەتگوزاریانە بێت کە پێشکەشی دەکات ...
خدیجە عبدالجبار احمد
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft