رێكەوت محەمەد زەكی
2020-04-05      2159 جار بینراوە        کۆمێنت
 رێکەوت زەکی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی


‏١‏‎/ ‎لەسەرەتاوە داواو تکا لەسەرجەم ئەنجومەنی زانکۆکان و ‏مامۆستایانی ‏زانکۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ‏‏دەکەم نەچن بەدەم ‏بانگەوازەکەی وەزارەتیان و موچەی خۆیان ‏نەخەنە سەر حسابی بانکی ‏ئەنجومەنی وەزیران، چونکە ‏حکومەتی ‏ھەرێم باج و رسومات و گومرگ ‏وەردەگرێت و داھاتی ناوخۆی ‏ھەیە، پارەی لەحکومەتی بەغداوە بۆ دێت، پارە ‏‏لەھاوپەیمانان ‏وەردەگرێت، کۆمەک و ھاوکاری لەسەرمایەداران وەردەگرێت ‏‏‏(تەنیا لەچەند رۆژی سەرەتادا ١٨ ملیۆن دۆلار)، ‏نەوتی خۆی ‏دەفرۆشێت و ‏ماوەیەکی زۆر نەوتی کەرکوکیشی دەفرۆشت، قەرز ‏لەکۆمپانیا نەوتیەکان ‏وەردەگرێت، لە سالێکدا ‏لەبری ١٢ موچە ٩ ‏ی دەدات، کەچی ھێشتا چاوی ‏لەموچەی مامۆستایەکە کەدوێنێ ‏لەپاشەکەوتی مووچە رزگاری بووە و تا ‏جەژنی ‏رەمەزانیش یەک ‏موچەیتر وەردەگرێتەوە‎!‎
‏٢‏‎/‎لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی ‏گەرمیان و راپەرین ٨ ‏زانکۆو دەستە ھەن، ئەو پۆستانەی کەداوای ‏‏لە ٢٥٪‏ ی موچەکانیان لێکراوە ‏بەنزیکەی دەگاتە ١٠٠ ملیۆن دینار ‏کە ( ٥٠٠٠ پێنج ھەزار) پاکێجی خواردن ‏دەکات، لەکاتێکدا ‏‏زۆربەی زۆری مامە حاجی و باجیەکانی کۆلێژو زانکۆکان ‏‏لەھەژارترینی کۆمەڵگەن و پێش ھەموو کەس کۆمەک و ‏‏دەستگیرۆیی بەوان ‏رەوایە نەک حسابەکەی ئەنجومەنی وەزیران! ‏گەرمیان و راپەرین و چەمچەمال و ‏ھەڵەبجەو سلێمانی ‏کەخاوەنی ‏زانکۆن لەسنورەکانی خۆیان دەیان و سەدان مالە ‏ھەژاری لێیە ئیتر ‏بۆچی پارە بخەنە سەر حسابێک کەلەوسەرەوە ‏بەناوی ‏دەزگایەکی ‏خێرخوازیەوە بۆیان بکەن بەچەند کارتۆنێک خواردن‎!‎
‏٣‏‎/ ‎ھەربۆخۆی ئەو ھەموو برە پاشەکەوتەی وەک قەرز کەلای ‏حکومەتە ‏گەورەترین دەستگیرۆیی و دەعمی مامۆستایان و ‏‏فەرمانبەرانە بۆ حکومەتی ‏ھەرێم! ئەگەر بابەتەکە خۆ شیرین ‏کردنە تەنھا داھاتی زانکۆکان بۆ ئەمسالی ‏خوێندن کەخراوەتە سەر ‏‏حسابی وەزارەتی دارایی نزیکەی ٥ ملیار دینارە ‏فەرمون لەوە ‏بیدەن! ئەگەر بۆ دەستگیرۆیی خوێندکاریشە فەرمون نیوەی ئەو ‏‏‏پارەیەیان بۆ بگێرنەوە کەکرێی خوێندنی ئەمسالیانە‎!‎
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft