کەریم عەلی
2020-04-30      1265 جار بینراوە        کۆمێنت
کەریم عەلی 
‏ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لامەرکەزی دروستکردنی مەرکەزێتی ناوچەیی و خێڵەکی نییە بۆ دەست بەسەرداگرتنی داهات و ئیدارەدانی ناوچەیەک ‏‎. ‎
بەڵکو بریتییە لە شەفافکردنی داهات و دابەشکردنێتی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و کەمکرنەوەی ڕۆتیناتی ئیداری لە کاتی مامەڵەی ‏ئیداری هاوڵاتیاندا، نەک بە ناوی کۆمپانیاوە بردنی داهاتی ناوچەیەک و ڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بە پشتگیری حزبی و ‏کەسی‎ .‎
لە لامەرکەزێتدا دەبێت پلەو پۆست شەرعیەت لە دەنگی هاوڵاتیانەوە وەربگرێت نەک لە شەخس و تاکە کەسەوە‎ !!‎
بۆ جێبەجێ کردنی سیستەمی لامەکەزی بە کرداری لەڕێگای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە داوادەکەم کە هەموو ئەو ‏پۆستانەی لە ئەنجومەنەوە شەرعێتیان وەرنەگرتوە و ژماەیان زیاد لە ٣٠ پۆستی ئیداری دەبێت بهێنرێنە ئەنجومەن و بە ڕێکاری ‏یاسایی و ئیداری دەنگیان پێ بدرێت و شەرعیەت وەربگرن نەک بەمەرکەزی دانرابن ‏‎.‎

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft