رێكەوت محەمەد زەكی
2020-05-02      1132 جار بینراوە        کۆمێنت
ڕێکەوت زەکی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

١/ وەک نمونەیەک ساڵی 2011 بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی 59 دەسەڵاتی هەبوو، لەدەسەڵاتی كارگێڕی و دارایی و هونەری، كەچی ساڵی 2014 كەمكرایەوە بۆ 3 دەسەڵات!! بەھۆی ئەوەی دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی پرۆژەکانی وەبەرھێنان لەسلێمانی بوو لەساڵی 2012دا 39 مۆڵەتی پرۆژە دراوە، ساڵی 2013 گەشتۆتە 43 پرۆژە، واتە بەنزیکەیی لەھەر ھەفتەیەکدا ١ مۆڵەت دراوە لەوساڵەدا.
٢/ لەبەرامبەردا لە ساڵی 2017 کەدەسەڵاتەکانی مۆڵەتی پرۆژەی وەبەرھێنان برایەوە بۆ ھەولێر، ژمارەی پرۆژەکان دابەزیوە بۆ 5 مۆڵەت، واتە بەنزیکەیی لە 10ھەفەتدا لەسلێمانی 1 مۆڵەتی پرۆژەی وەبەرھێنان دراوە! ساڵی 2018مۆڵەتی 8 پرۆژەدراوە، واتە بەمانگ و نیوێک یەک پرۆژە!
٣/بەڵی لامەرکەزی کارگێڕی و داراییمان دەوێت بۆ ڕاستکردنەوەو چاککردنی ئەم کەموکورتیانە، حکومەتی مەرکەزی و ناشەفاف و پڕ لەڕۆتین شکستی ھێناوە، ئەم ژمارانەی سەرەوە یەک نمونەی تەنھا یەک سێکتەرە، ئابوری لەمەرکەزیەتدا ئاوا دەپوکێتەوە.
٤/ لەئێستاوە خاوەن بەرژەوەندیەکان ئۆقرەیان لێبڕاوە ھەیانە ھەر لەبنەماوە بابەتەکە بەھەڵە تێگەشتون، ھەشە دەیەوێت بەھەڵە پەخشی بکات بۆ خزمەتی ئەجێندایەکی دیاریکراوی دەسەڵاتخوازی غەریب بە سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕین، لامەرکەزی یان دابەشکردنی دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی بەندێکی ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕانە بۆ پێکھێنانی کابینەی 9 ، بۆیە مەرجی کوردستانێکی بەھێزو مانەوەی حکومەتێکی سەرتاسەری لامەرکەزی کارگێڕی و داراییە.

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft