ڕەمەزان نامیق کریم
2020-05-04      534 جار بینراوە        کۆمێنت
 ڕەمەزان نامق کریم
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

1/ لامەرکەزی دابەشکردن و پێدانی دەسەڵاتە لەڕووی کارگێری و دارایی لەسەرەوە بۆ خوارەوە هەروەها عەقڵیەتی بەڕێوەبردن و دەسەڵاتی خۆبەخۆیە لەسنوری پارێزگادا لەژێر چاودێری ئەنجومەنی پارێزگاکان،ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتینات و دروستبونی شەفافیەت و کەمکردنەوەی گەندەڵی و بەهەدەردان، جگە لەوەش لەگەڵ چەمکی ئەو دیموکراسیەدا یەک دەگرێتەوە کەحیزبە باڵادەستەکان بانگەشەی بۆدەکەن..
2/ ناکرێت پارێزگایەک لەبری پارێزگایەکی تر بڕیاربدات ودەسەڵاتەکان بۆخۆی قۆرخ بکات،بۆنمونە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لەدوو ملیۆن کەس دەبێت بەڵام بجوکترین دەسەڵاتی نیە کەپڕۆژەیەک لەسنوری دەسەڵاتیدا جێ بەجێ بکات بەڵکو دەبێت ڕەزامەندی حکومەتی مەرکەزی بۆ وەربگرێت نمونمان زۆرە..
3/ لەسنوری پارێزگای سلێمانی پارە و داهات زۆرە بەڵام ئەزمەی دەسەڵات و خەرجکردنی پارەی هەیە و کەس ناتوانێت بەکاری بهێنێت و سودی لێ وەربگرێت،واتە کۆی داهات بەئاسانی دەچێتە خەزێنەی حکومەت بەڵام زۆر بەناڕەحەتی دەکرێتەوە بەپڕۆژەو خەرجی ئەمەش بەهۆی نەبونی دەسەڵات لەکومەتی خۆجێی..
4/ لەهرێمی کوردستان حکومەتی دوو ئیدارەیی و حکومەتی مەرکەزی تاقیکرایەوە دەرکەوت هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لەحکومڕانی و بەڕێوەبردن،لەبەرئەوە ئێستا کاتی گۆڕینی دەسەڵات و تاقیکردنەوەیەکی ترە..
5/ لامەرکەزی موعجیزە نیە یاخود ئەزمونێک نیە کەپێویستمان بە دەیان ساڵ هەبێت بۆئەوەی دیراسەی بکەین و لێی تێبگەین،بەڵکو سستەمێکە لەزۆر ووڵاتانی ئەمریکاو ئەوروپاو تەنانەت ئاسیاش دیراسەکراوەو نەک هەرسەرکەوتوو بوە بەڵکو بووەتە مایەی خۆش گوزەرانی بۆهاوڵاتیەکانیان..
6/ نابێت پڕۆژەی لامەرکەزی بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنرێت و نەهێڵرێت پڕۆژەکە بەلاڕێدا ببرێت،بەڵکو دەبێت هەموولایەنێک دڵسۆزی خۆی بۆپڕۆژەکە دەرببڕێت و پشتگیرو پستیوانی بێت،نەک ئەوەی هەرکەسێک پشتگیری لەلامەرکەزی کرد بە ناپاک و عێراق چێتی تۆمەتباربکرێت ..
7/ لامەرکەزی ئەرکی سەرشانی حکومەت سوک دەکات و کێبرکێیەکی تەندروست لەنێوان پارێزگاکان دروست دەکات،هەروەها دەبێت حکومەت بەکاری گەورەتر و پلانی ستراتیژی و دبلۆماسیەوە خۆی خەریک بکات و سەرقاڵ بێت نەک مومارەسەی سەرجەم دەسەڵاتەکانی ناحیەو قائیمقام و پارێزگاکان بکات و لەبری ئەوان بڕیاربدات ...

SHARE
وتاری زیاتر
زانیاری بەرامبەر پارە..
د.رێبوار كریم محمود
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft