محەمەد رەسوڵ موراد
2020-05-11      440 جار بینراوە        کۆمێنت
محەمەد ڕەسوڵ مراد 
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ناناوەندێتیی، تاکە سیستمی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی *

 بۆ ئەوەی باشتر لە ناناوەندێتیی تێبگەین، پێویستە کەمێک لەسەر ناوەندێتیی کارگێڕیی بوەستین، ناوەندێتیی کارگێڕیی کۆکردنەوەی سەرجەم ئەرکە کارگێڕییەکانە لە دەستی حکومەتی ناوەندێتییدا لە پایتەخت، بێ ئەوەی نوێنەرانی حکومەت لە دەڤەرە جیاوازەکان لە بڕیارداندا، لەگەڵیان بەشداربن.
ناوەندێتیی کارگێڕیی دوو شێوازی هەیە:
یەکەم/ ناوەندێتی توندڕەو؛ ئەمەش دەسەڵاتی بڕیاردان لە سەرجەم کاروبارە کارگێڕییەکاندا، تەنها لە دەست وەزیرەکان لە پایتەخت قەتیس دەکرێت.
دووەم/ ناوەندێتیی میاڕەو؛ ئەمە پێدانی دەسەڵاتی بڕیار کۆتایی لە بوارێکی دیاریکراودا، لە وەزیرەوە بە بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەکەی یان بەڕێوەبەری گشتیەکان لە پارێزگاکان دەدرێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزیر و پایتەخت، پیادەی ئەو دەسەڵاتە تایبەتە دەکەن.
 دەسەڵات پێدانیش بە کۆمەڵێک مەرجی یاسایی دەبێت، لەوانە؛ (-بوونی دەقێکی یاسایی، -بەشێک لە دەسەڵات دەبەخشرێت، - دەبێت دەسەڵاتپێدان کاتی بێت، - دەسەڵاتپێدان بۆ دەسەڵاتە نەک بەرپرسارێتی).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم زنجیرە بابەتە، لە بنچینەدا، کتێبێکە دەربارەی سیستمی نامەرکەزیی و بایەخ و پێویستیی بۆ ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان، کە بڕیاروایە لە ئایندەیەکی نزیکدا چاپ و بڵاوبکرێتەوە.



SHARE
وتاری زیاتر
زانیاری بەرامبەر پارە..
د.رێبوار كریم محمود
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft