بەرزان شێخ محەمەد
2020-05-12      1380 جار بینراوە        کۆمێنت


بۆ ئەوەی بزانین ھەرێمی کوردستان لە دەستوری فیدراڵی عێراقدا لە ڕووی کارگێرییەوە چۆن دابەشکراوە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ دەستوری فیدراڵ بە پشت بەستن بە دەقی ماددەی (١٤٢) دەستوری ھەرێم لە ڕووی کارگێرییەوە (پارێزگا ، قەزا ، ناحیە ) لەسەر بنەمای لامەرکەزی کارگێری بەڕێوەدەبرێت وە ھەر یەکەیان ئەنجومەنێکی ھەڵبژێراویان ھەیە کە ئەرک و دەسەڵاتەکانیان بە یاسا دیاری دەکرێت، ئەمەش واتا بوونی لامەرکەزیەت بابەتێکی دڵنیاییە لە بەڕێوبردندا واتە شێوازی بەڕێوبردن لە وڵاتە فیدراڵییەکاندا سێ ئاستە ( فیدراڵی ، ھەرێمی ، خۆجێی ).
بوونی حکومەتی خۆجێی و بوونی دەسەڵاتی کارگێری پێویستی بە دارایی ھەیە، کەواتە ڕێکخستنی دەسەڵاتە داراییەکان لە یاسای پارێزگاکاندا پێویستە :-
1. کۆکردنەوەی باجەکان ( گومرک، باجی دەرامەت، باجی خانووبەرە )وەرگرتنی ئەم جۆرە باجانە حکومەت پابەند نابێت بە ھیچ خزمەتگوزارییەکلە بەرامبەریان.
2. کۆکردنەوەی رسومات ئەم جۆرە داھاتانە بە تایبەتمەندە بە فەرمانگەکان بەرامبەر بەو خزمەتگوزارییەی کە حکومەت پێشکەشی دەکات.
3. پترۆ دۆلار و گاز دۆلار ھەموو ئەمانە پێویستە لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی پارێزگادا بەڕێوە بچێت .
لە بەرامبەردا حکومەتی ھەرێم بە ڕێژە بڕێک بگەڕێنێتەوە بۆ بوارە خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەوەی ئەم بڕە پارانە بە باشی خەرج بکرێت پێویستە ئەنجومەنی کارگێری پارێزگا پێک ھێنرا بە گەڕانەوە بۆ یاسای ژمارە (٣) بە سەرۆکایەتی پارێزگا بە واتایەکی تر ئەنجومەنی (وەزیرانێکی بچوک تایبەت بە پارێزگا) ، ئەم خەرجیانەش بە ھەمان شێوە لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی پارێزگادا بەڕێوە دەچێت.
ئەمە جگە لە بودجەکانی تر کە دێنە پارێزگا ( بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا ، بودجەی فریاکەوتن {طواری} ) و بودجەکانی تر ...
بەم شێوەیەش بەڕێوبردنێکی تەندروست پشت دەبەستێ بە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان لەبەر ڕۆشنایی یاسای (٣) ساڵی (٢٠٠٩) واتە ڕێک کردنەوەی ھەموو بڕیار و ڕێنمایەکانی تر کە کە وەزارەتی ناوخۆ دەردەچێت .

بەرزان شێخ محمد
سەرۆکی لیژنەی لامەرکەزی
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft