هۆشیار عەبدوڵا
2020-08-13      341 جار بینراوە        کۆمێنت
هۆشیار عەبدوڵا
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

وەڵامەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ حکومەتی هەرێم،تەئکید کردنەوەیە لەسەر هەموو ئەو راستیانەی سەبارەت بە نەبوونی هیچ نیەتێکی جدی حکومەتی هەرێم بۆ رێکەوتن لەگەڵ بەغداد و کۆتاییهێنان بە کێشەی موچەی فەرمانبەران پێشتر باسمان کردوە و بە ڕاشکاوی رایگشتی کوردستانمان لێ ئاگادار کردۆتەوە.‬‫ئەو ڕاشکاویەی لەرونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هەیە دەگەرێتەوە بۆ خودی (علی علاوی) چونکە ئەو هێندەی پیاوێکی پسپۆڕ و میهەنیە هێندە سیاسیی نیە،بۆیە زۆر ئاشکرا خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەردو حکومەتی نوسیوە و رەخنەکانیشیی وەک خۆی گەیاندوە، ئەمەش وەک جۆرێک لە شەفافیەت پێویست و گرنگە.‬‫
ئێستا تۆپ لە قاچی حکومەتی هەرێم بەگشتی و وەزارەتی داراییەکەیەتی بەتایبەتی کە وەڵام بدەنەوە ئایا رونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق راستە یاخود نا؟!
بەڵام بۆ ئەوەی راستیی لای هەموان رون بێ گرنگە بە گشتیی و قسەی عام جواب نەدەنەوە بەڵکو خاڵ بخەنە سەرپیتەکان تا وێنەکە ڕون بێت.‬‫بە ئەزمونی زیاتر لە شەش ساڵ لە نزیکەوە ئاگاداربون لەو بگرە و بەردەی رێککەوتن و رێکنەکەوتنەی نێوان هەولێر و بەغداد لام ڕونە کە دەسەلاتی سیاسیی هەرێم بە هۆی ئەوەی بونیادی لەسەر گەندەڵیی و تاڵانی دامەزراوە هێندەی چاوی لە بەردەوامیی چەتەییە هێندە چاوی لەسەر ژیانی خەڵک و رێککەوتن نیە.‬

SHARE
وتاری زیاتر
چەند پەیامێکی ڕاشکاو:
هۆشیار عەبدوڵا
2021-02-07      207 جار بینراوە
موازەنەی 2021 (3،4)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-14      240 جار بینراوە
موازەنەی ۲٠۲۱ (2)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-09      251 جار بینراوە
موازەنەی 2021
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-02      173 جار بینراوە
رێک پێچەوانەکەی راستە!
هۆشیار عەبدوڵا
2019-06-24      357 جار بینراوە
زانیاری بەرامبەر پارە..
د.رێبوار كریم محمود
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft