هۆشیار عەبدوڵا
2020-09-09      384 جار بینراوە        کۆمێنت
هۆشیار عەبدوڵا
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

(داهاتی نەوتی هەرێم وەک بەرتیل بۆ ئەحزابی شیعە و سوننە)
رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد وەک حیکایەتی مێشیی لێهاتوە لە 2014ەوە وا نزیکەی 6 ساڵە مانگانە و هەفتانە هاوتوچۆی وەفدەکان هەیە و هەمو جارێکیش گوتویانە نزیکین لە رێکەوتن یان گوتویانە رێکەوتین.دوایش وانەبوە!پێم وانیە هیچ گەلێک هێندەی گەلی کوردستان سەبری بەرامبەر حکومەتەکەی هەبێت!
ئەم 6 ساڵە کە وەفدەکانیان دێن و دەچن و رێکناکەون لەگەڵ بەغدا،گەلی کوردستان بێموچەیی،پاشەکەوتی زۆرەملێ،لێبرین و لێدزیی موچەیان بینی.دەسەڵاتدارانیش بەدرێژایی ئەو ماوەیە بە ئارەزوی خۆیان داهاتی نەوت و ناوخۆی هەرێمیان بۆ خۆیان و خێزانە سیاسیەکانیان برد!
30 ساڵە ئاوا حوکمی هەرێم دەکەن!عێراقی دوای 2004 چەند دەرفەت بو بۆ شیعە هێندەش دەرفەت بو بۆ کورد،لە ماوەی ئەو 16 ساڵەدا ئەگەر فیشاڵی کوردایەتی لێگەڕابا دەتوانرا هەرێم لانیکەم لەروی ئابورییەوە باش برۆیشتایەتە پێشەوە،نەیانهێشت و پۆست و پایەیان لە بەغدا و هەولێر تەنها بۆ تاڵانیی ویست نەک ژیانی خەڵکی کوردستان.
هەر بۆ زانیاریتان لەداهاتی نەوتی هەرێم بۆ ئەوەی بەشێک لە ئەحزابی شیعە و سوننەی عێراق لە تاڵانی نەوتی هەرێم بێدەنگبن و ببنە شەریکە دز، هەیانە مانگانە بە ملیۆن دۆلاری پێئەدرێ و هەشیانە بەرژەوەندی ماددی زۆری لە هەولێر پێدراوە،ئێمە عێراقچین چونکە دەڵێین داهاتی نەوتی هەرێم وا لێمەکەن!
گەندەڵیەک نەماوە لەو بەغدا و هەولێرە نەیکەن بەخۆشیان دەڵێن کوردی رەسەن!ئەوانەشیی کە بەو پەری ئازایەتیەوە بە دەنگی بەرز لە بەغدا و هەولێر دژی تاڵانیەکانیان وەستاونەتەوە ناویان ناون عێراقچیی!
ئەگەر وەستانەوە بە ڕوی چەتە دەسەڵاتدارەکاندا عێراقچێتی بێ؟!
ئەی داکۆکیکردن لەو چەتەییە ناوی چیە؟!


SHARE
وتاری زیاتر
چەند پەیامێکی ڕاشکاو:
هۆشیار عەبدوڵا
2021-02-07      206 جار بینراوە
موازەنەی 2021 (3،4)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-14      240 جار بینراوە
موازەنەی ۲٠۲۱ (2)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-09      251 جار بینراوە
موازەنەی 2021
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-02      172 جار بینراوە
رێک پێچەوانەکەی راستە!
هۆشیار عەبدوڵا
2019-06-24      357 جار بینراوە
زانیاری بەرامبەر پارە..
د.رێبوار كریم محمود
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft