هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-09      936 جار بینراوە        کۆمێنت
هۆشیار عەبدوڵا
ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق

پەیامی دووەم
چەند زانیارییەکی تەشریعی:سبەی شەممە، ۹ ی جانیوەری ۲٠۲۱، بە گوێرەی خشتەی کاری دانیشتەکە وابریارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنوسی یاسای موازنەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی ۲٠۲۱ بکرێ.خوێندنەوەی یەکەم وەک پرۆسە تەنها بریتیە لە خوێندنەوەی کۆی پرۆژە یاساکە لە دانیشتنی فەرمیی پەرلەماندا بێ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر بڕگە و مادکانی بكرێ، لە دوای خوێندنەوەی یەکەمەوە یاساکە بە فەرمیی دێت بۆ لیژنەی دارایی، لیژنەی دارایی لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا راپۆرتی سەرەتایی خۆی لەسەر یاساکە ئامادە دەکا و جارێکی تر یاساکە لە رێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بەرز دەکاتەوە بۆ خوێندنەوەی دوەم (راپۆرت و گفتوگۆ).چاوەرواندەکرێت چەند دانیشتنێک تەرخانبکرێت بۆ خوێندنەوەی دوەم، چونکە پێکهاتوە لە خستنەروی راپۆرتی لیژنەی تایبەتمەند و موداخەلە و بەشداری ئەندامان لە سەر یاساکە لەناو دانیشتنی فەرمیی پەرلەمان.دوای خوێندنەوەی یەکەم و دوەم، کاری راستەقینە و ئەرکی گرانیی ناو لیژنەیی دارایی دەستپێدەکا کە دیراسەکردن و هەڵسەنگاندن و لێپێچینەوەیە لە کۆی ئەو تەرخانکردنانەی کە لە یاساکەدا بۆ وەزارەت و دامەزراوەکان کراو و لەو چوارچیوەیەشدا بانگهێشتی هەمو ئەو لایەنانە دەکرێ تا موازنەی تفصیلی خۆیان بدەنە ئێمە ئەمەش بەمەستی ئەوەی بزانرێ لە توانادا هەیە دو دەسەلاتەکەی لیژنەی دارایی کە تەنها دابەزاندن و گواستنەوەیە تا چ ڕادەیەک و لە کوێوە بۆ کوێ مومکینە.بۆ ئەو پرۆسەیە زیاتر لە مانگێک کاتیی دەوێ، راستیەکەی نەدەبوو هەمو سالێک موازەنە کە روئیای حکومەتە بۆ چۆنێتی سەرفکردنی ئەو داهاتەی لە دەستیدایە لە لایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە هێندە ئەملاولاوی پێ بکرێ کە زۆرجار دەگاتە رادەی شێواندن، بەڵام وەک عورفێکی لێهاتوە کە هەمو ساڵێک موازنە بە مادە و برگەی زیادە بار دەکرێ کە بە زۆر پێوەر دەستوەردانە لە کاروباری دەسەڵاتی جێبەجێکردن، یەک دو ساڵ حەیدەر عەبادی تانەی لەو ماددە زیادانە دەدا لە مەحکەمە و قەزیەکەشی دەبردەوە.موازەنە گرنگترە یا هەڵبژاردن؟!لە گەرمەی باسی موازەنەدا کە ئێستا لە پەرلەمانە، پارتی سەرقاڵی مانۆری سیاسییە بۆ دۆزینەوەی هاوپەیمان بۆ هەڵبژاردنیی داهاتوی پەرلەمان، بە قسەی هشیار زێباری بێ لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان رێکەوتون یەک هاوپەیمانی بن (کە ئەگەر ئەو قسەیە راست بێ ئینتیحار و خۆکوژییە بۆ یەکێتی و گۆڕان، بە تایبەت بۆ گۆڕان لێبونەوەی یەکجارەکییە) و لە هەوڵدان هێز و لایەنی تری شیعی و سوننیش بدۆزنەوە بۆ فراوانکردنی هاوپەیمانێتییەکەیان.موازەنەی ئەمساڵ دەبێتە بنەما بۆ ساڵی داهاتوش لە گریمانەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کۆتایی ئەمساڵدا و سەختی ئامادەکردنی موازەنەی ۲٠۲۲ دا، بۆیە دەشێ بڵێین یاسای موازنەی ئەمساڵ لانیکەم بۆ ژیانی خەڵکی تا دو ساڵی تر گرنگە. هەرچیی هەڵبژاردنە بۆ ژیانی سیاسیی حزبەکان تا چوار ساڵی تر گرنگە، لێرەوەیە پارتی بە سپۆنسەری دو حزبە لاواز و بێ ڕوئیاکەی تەنیشتی خەمی هەڵبژاردنیان لێنیشتوە و باکێکی ئەوتۆیان بە یاسای موازەنە نیە.پارتی ئێستا لە ناو شیعەدا لە هاوپەیمانی فەتح بەتایبەتی مالکی و هادی عامرییەوە ئەوانەی بەوە ناسراون کوتلەی حەشدن زۆر نزیکە و لە سوننەش لە خەمیس خەنجەر و نوجەیفیەوە نزیکە و لە پەیوەندیدایە لەگەڵ تێکرای هێزە عێراقییەکان بەتایبەت لەگەڵ صەدر هەوڵی تایبەتی هەیە، لەگەڵ هەمو ئاراستە و کوتلە کاریگەرەکان لەسەر خەتە بۆ ئەوەی کورسیەک زیاتر لەو بەغدایە مسۆگەر بکا کە لە کوردستان پێی دەڵێ دوژمن. هەرچەند تا ئێستا نازانرێ ئاراستەی هاوپەیمانێتی پارتی لەگەل هێزە عێراقیەکان پێش هەڵبژاردن دەبێت یا دوای هەڵبژاردن و لەگەڵ کامیان دەگاتە ئەنجام بەڵام گریمانەی دوبارە بونەوەی هەمان تەحالوف بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەی عەبدولمەهدی دەکرێ و چاوەڕوان دەکرێ ئەمجارەش پارتیی لەگەڵ کوتلە حەشدییەکان تحالف بکا . ئەوەی ئێستا ڕونە بۆ ئێمە لە بەغدا ئەوەیە کە پارتیی هەمو هەوڵێکی بۆ هەڵبژاردن خستۆتە گەڕ بەڵام بۆ یاسای موازەنە هیچ هەوڵێکی جدی نیە و سەرۆکی حکومەتی هەرێم کە لە پارتییە ئامادە نیە جارێک وەک جێگرە یەکێتیەکەی سەردانێک بکا و لە نزیکەوە تێبگا دۆخەکە چۆنە؟!لە یەکەم پێشنیارماندا حکومەتی هەرێم گوێی نەگرت:لە پەیامی پێشوترماندا و جگە لە ئێمە خەلکی تریش دڵسۆزانە ئەوەیان بە حکومەتی هەرێم گوت کە یاسای موازەنە بۆ ساڵێکی تەواوە کە لە ۱/۱ ەوە دەست پێدەکا، پێشنیارمان کرد هەول بدەن لە سەرەتای ساڵەوە دەستبکەن بە رادەستکردنی نەوت و لانیکەم موفاتەحەی سۆمۆ بکەن و ئامادەیی نیشان بدەن بۆ رادەستکردنی نەوت بەداخەوە نەیانبیست و نەیانکرد. ئەگەر بیانکردایە هەڵوێستی خۆیان و ئێمەشیان بۆ گفتوگۆکانی ناو موازەنە بەهێز دەکرد، کە لە ئێستادا لاوازە و نازانرێ و ناتوانرێ چۆن داکۆکی لە کارەکانی ئەو حکومەتەی هەرێم بکرێ کە نەک ئێمە خۆشیان نازانن چۆن داکۆکی لێ بکەن.تا موازەنە حکومەتی هەرێم چیی دەکا؟!(خەڵک بۆ رەحمەت بۆ کفن دزی پێشوو دەنێرن؟!)کابینەی نۆ ی حکومەتی هەرێم هێندە بێ باکە لە موچە، خەڵکێکی زۆر سەرەرای بەدکارییەکانی کابینەی پێشوو، بەراوردی دەکەن بە کابینەی ئێستا و پەندە کوردییەکە دەڵێنەوە و دەڵین ((سەد رەحمەت لە کفن دز))، بەمانای ئەوەی لەروی موچە و زۆر رەهەندی تر کابینەی پێشوو سەرەرای بەدکارییەکانیی باشتر بوە لەوەی ئێستا لە کاتێکدا ئەویش ستەمی پاشەکەوتی زۆرەملێ و زۆر گەندەڵیی تری گەورەی لە ئەستۆیە.
ئەوەی وایکردوە کە خەڵک ئەو بەراوردە بکا ئەوەیە کە کابینەی ئێستا ئێجگار بێ باکە لە دابینکردنی موچە و بە ئاسایی و یاسایی دەزانێ مانگانە چەندیان بوێ و چۆنیان بوێ بە بەناوی لێبرینەوە بێ ئەوەی پاشەکەوت بێ یان قەرز لە موچەی خەڵک ببڕن و زۆرجار شەست رۆژ تێدەپەرێ و موچەیەک بە لێبرینەکەشەوە دابەش نەکراوە.ئەم کابینەیە تاوانی گەورەی ئەوەیە کە دەرفەتی عادل عەبدولمەهدی لەدەستدا، لە یاسای قەرزیشدا پاش دو مانگ هات بەدەم یاساکەوە، هەمان هەنگاویشی لێ دەخوێندرێتەوە بۆ قانونی موازەنە هەمو ئەوانەش یەک هۆی هەیە کە بریتیە لە بێباک بون لە دابنیکردنی موچەی فەرمانبەران.ئێستا دۆخی سیاسیی بەغدا پر بوە لە موزایەدەی پێش وەختەی هەڵبژاردن، ئەوەش دەبێتە گەورەترین کۆسپ لە بەردەم پشکی هەرێم لە موازەنەدا. خەڵکی کوردستان باجی ناکارایی کابینەی نۆ دەدات کە لە ۲٠۱۸ ەوە تا ۲٠۲٠ دەرفەتی هەبوو رێکەوتن بکا نەیکرد تا گەیشتە بەردەم سەروەختی هەڵبژاردنی پێش وەختە کە پڕە لە هەستیاری سیاسیی و بانگەشەی هەڵبژاردن، کاتێکیش خۆیان هەرەشەی پلانی (بی) دەکەن و لێیان دەپرسی تا پەسەندکردنی موازەنە پلانتان چییە؟ جوڵەتان چییە؟چارەسەرتان چیە؟ دیارە هەمو پلانکەیان بریتیە لەوەی بە لێبرینی زیاتر فەرمانبەران سزا بدەن.ئێمە لە گروپی ۱٥ لە نێوان نەوت و موچە، موچەی خەڵک ئەولەویەتمانە.(نەوتی هەرێم دەبێ ببێتە موچە بۆ خەڵک نەک بەهۆیەوە موچەی خەڵک ببڕێ)لە گروپی پانزە، ئامانجی سەرەکیمان بریتیە لەوەی ئەم یاسایە وەک دەرفەت سەیر بکەین و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیی تێدا جێگیر بکەین، لەو روەوە هەردوو حکومەت بەغدا و هەولێر کێشەن لەبەردەم ئەم ئامانجەی ئێمەدا؛حکومەتی هەولێر، بەردەوامە لە موزایەدە و هەڕەشە و هەڵمەتی راگەیاندن بۆ سەر ئێمە، هێشتا ئامادە نیە دەستبەرداری دۆسێی نەوت بێ و لە پێچ و پەنای خۆی و یاریکردن بە وشە و گوزارشت بەردەوامە. سور دەزانێ یاسای موازەنە وەک خۆی ناڕوا دەڵێ ئەگەر وەک خۆی بێت ئەوا پابەند دەبین، ئێمە گوتومانە گریمان گۆڕانکاری تێدا کرا سینارێۆکان چین کە دەکرێ هەرێم رازی بێت پێیان تا ئێستا حەرفێکیان نەگوتوە.حکومەتی بەغدا، خۆشی کێشەی دارایی هەیە، لاوازە، دەرگیری نەفەسی هەڵبژاردنە، دەیان گرفتی گەورەی هەیە دیارترینیان ئەوەیە ناتوانێ لە دەرەوەی ئیرادەی کوتلە سیاسیە گەورەکان کە ئاشکرا دژی کازمین بجوڵێ، وەک کابینەکانی رابردوو ئیرادەی ئەوەیە نیە کە خەڵکی هەرێم لە حکومەتی هەرێم جیا بکاتەوە، نەوتی هەرێم بە رێکاری یاسایی و دەستوری چارە بکا بێ ئەوەی پەنا بباتە بەر برینی موچە.هەوڵی ئێمە ئەوەیە ئەم دو مەلەفە جیا بکەینەوە موچە مافێکی دەستوری خەڵکی هەرێمە کە دەستور کردویەتە بەرپرسیارێتیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەت، نەوتیش سامانی هاولاتیانە دەبێ دور لە زیانگەیاندن بە خەڵک و موچەخۆران یەکلا بکرێتەوە. ئێمە؛ موچە و ژیانی خەڵک بە ئەولەوت دەزانین نەک نەوتی هەرێم، ژیان و کەرامەتیی خەڵکمان لا پیرۆزە نەک نەوت و داهاتی هەرێم، بە ڕونی گوتومانە و لەسەریشی دەیان تۆمەت و جنێو تەشهیرمان پێ کراوە، ئێمە لە نێوانی ئەوەی کە بەشی هەرە زۆری داهاتی نەوت بۆ بنەماڵە سیاسییەکان بڕوا یان نەوت ببێتە بودجە بۆ موچە خۆرانی هەرێم، خەڵکمان لا گرنگە نەک بنەماڵە سیاسییەکان، لەو پێناوەشدا ئەوەی پێمان بکرێ لە ڕوی دەستوری و یاساییەوە بۆ موازەنەی ئەمساڵ لە چوارچێوەی توانای ئەو ۱٥ پەرلەمانتارە هەوڵی بۆ دەدەین.
SHARE
وتاری زیاتر
چەند پەیامێکی ڕاشکاو:
هۆشیار عەبدوڵا
2021-02-07      744 جار بینراوە
موازەنەی 2021 (3،4)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-14      945 جار بینراوە
موازەنەی 2021
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-02      765 جار بینراوە
کەس هەڵەبجەی لەبیر نیە!
هۆشیار عەبدوڵا
2019-11-17      1215 جار بینراوە
رێک پێچەوانەکەی راستە!
هۆشیار عەبدوڵا
2019-06-24      883 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft