بڵێسە جەبار فەرمان
2021-01-11      212 جار بینراوە        کۆمێنت
بڵێسە جەبار فەرمان
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

 چارەسەر رێکەوتنی سیاسی و تەسلیم کردنی نەوتە لە ساڵانی رابووردوو، بە تایبەتی ساڵی ٢٠٢٠ عیراق قەرزێکی زۆری دەرەکی کرد.
بەھۆی ئەو قەیرانە ئابوریە سەختەی توشی بۆتەوە، ساڵانێکی زۆرە ھەموو بوارەکانی پەرەپێدان پشت گوێ خراون و، تەنھا پشت بە وەبەرھەم ھێنانی نەوت بەستراوە.کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بە تەواوەتی پشت گوێ خراون.
ساڵانە رێژەی دانیشتوانی عیراق روو لە زیادبوونە، بەڵام حکومەت ھیچ پلانێکی ستراتیجی نیە بۆ خزمەتی پەروەردەو فێرکردن و دروست کردنی قوتابخانەو زانکۆی زیاترو دروست کردنی ھەلی کاری زیاتر لە ڕێگای رەخساندنی ھەلی کارو بەرھەمی خۆماڵی و کارگەی پیشەسازی بۆ ئەو رێژە زۆرەی گەنجان کە ساڵ بە ساڵ روو لە زیاد بوونن.
لە پرۆژەیاسای بوجەی ٢٠٢١یش پشت بەستراوە بە قەرزی دەرەکی و بەشی ھەرەزۆری بوجە تەرخان کراوە بۆ موچەو نۆژەنکردنەوە (صیانە) و کەرتی کارەبا. ھیچ ستراتیجیەتێک بۆ پەرپێدان بە پیشەسازی و فرەکردنی سەرچاوەی داھات دانەنراوە. لە بری دۆزینەوەی سەرچاوەی داھات و نەھێشتنی گەندەڵی لە وەزارەتەکانی حکومەت ھەوڵ دراوە بە بەرزکردنەوەی باجی خانەنشینی لەسەر فەرمانبەری کەم دەرامەت و بەرزکردنەوەی نرخی دولار خەزێنەی دەوڵەت پربکرێتەوە کە ئەمە زەرەر بە ھاوڵاتیان دەگەیەنێت.جیاوازی نێوان داھات و خەرجی زیاترە لە ٪‏٢٥ ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی یاسا نابێت کورتھێنان لە ٪‏٣ تێپەرێنێت.
ھەڵەی گەورە لەم پرۆژە یاسایەدا بەدی دەکرێت.لایەنەکان بۆ خۆ دەربازکردن لەو ھەموو کورتھێنان و نەبوونی پلان و ستراتیجیەتی دەربازبوون لە گێژاوی قەیران و قەرز، پەلاماری بوجەی ھەرێم دەدەن.شکستی نەبوونی پلان و سترایجیەت بە خۆشکردنی ئاگری شۆڤینیەت چارەسەردەکەن.ھەرێمی کوردستانیش کە دوچاری قەیران بۆتەوەو ناچارانە رووی لە بەغدا کردوە، ناتوانێت ھەمان سیاسەتی ساڵانی پێشوە پەیڕەو بکات. ناتوانێت نەوت رادەست نەکات و چاوەرێ موچە بکات. ئەم سیاسەتە ھەڵەیە بەرەو شەرێکی دژوارمان دەبات لەسەر نان.شەڕی ئەم جارەی کورد و عەرەب لەسەر ماف و ئازادی نابێت، بەڵکو لەسەر نان و قوت دەبێ.لایەنەکانی بەغدا نایانەوێ بەیاسا گەرەکیانە دەست و قاچی کوردستان ببەستن، مەرجی سەرەکیشیان دەرهێنانی نەوتە لەدەستی کوردستان. بەیاسا دەرگایان لە کوردستان داخستوە. ھەرێم پێویستی بە توافقێکی سیاسی ھەیە لەگەڵ بەغدا لەسەر بوجە پێش تەوافقی ئابوری یاسایی.
SHARE
وتاری زیاتر
شەکەت بووین....
بڵێسە جەبار فەرمان
2020-04-28      626 جار بینراوە
زانیاری بەرامبەر پارە..
د.رێبوار كریم محمود
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft