2021-01-20     741 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەحمەد حاجی رەشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ڕۆژانە لێژنە فەرعیەکانی لێژنەی دارایی بەردەوام لەگەڵ وەزارەت و دەستە و دامەزرواکان بەردەوامە :
ئەمڕۆ(چوار شەممە) (20/1/2021) لەبەرگرنگی بابەتەکە هەموو لێژنەکە لەگەڵ وەزیری نەوت و بەرپرسی کۆمپانیای سۆمۆ و کادرە پێشکەوتوەکانی وەزارەت کۆبوینەوە بابەتی نەوتی هەرێم یەکێک بوو لە تەوەرەگرنگەکانی کۆبونەوەکەکە تێدا:
یەکەم : بەغداد ئامادەیە هەموو مەلەفی نەوت وەربگرێت بەهەموو تێچونەکانیەوە
دووەم : ئەگەر هەرێم ئامادە نەبێت ئەوا بغداد ڕازییە داهاتی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل وەربگرێت بەو نرخەی سۆمۆ دەیفرۆشێت .
ڕەنگە بوترێت خاڵی دوەم زۆر ئاسانە بۆ هەرێم بەڵام ئەم گرفتانەی تێدایە :
۱_ هەرێم ئەگەر بەرمیلێک نەوت بدات بە (٥٠)$ ئەوا ٥٥٪ دەڕوات بۆ تێچووی و قازانجی کۆمپانیاکان ، واتە هەرێم لەوبڕە تەنها ۲۲.٥ بیست و دوو دۆلارو نیوی بۆ دەمێنێتەوە و ۲۷.٥ بۆ کۆمپانیاکان دەڕوات .
۲_ بەدڵنیاییەوە نەوتی هەرێم کەمتر لەنەوتی عێراق دەفرۆشرێت بە (۱۱) دۆلار واتە هەرێم دەبێت ئەو (۱۱) دۆلارەش قەرەبوو بکاتەوە جگە لەپشکی کۆمپانیاکان بۆیە ئەم خاڵە جێبەجێکردنی زۆر قورسە
۳_ هەرێم لەبەرمیلێک ئەگەر ۲۲.٥ بیست و دو دۆلارو نیوی دەست بکەوێت ئەوا دەبێت خۆی ۲۷.٥ بیست و حەوت دۆلاری بخاتە سەر بەئیزافەی ئەو (۱۱) دۆلاری کە بەکەمتر فرۆشتویەتی .
وادیارە قازانج سەری مایە دەخوات