رێزان شێخ دلێر
2021-08-09      832 جار بینراوە        کۆمێنت
ڕێزان شێــــــــــخ دلێر
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هەڵبژاردنی پێش وەخـتەی- عێراق- لە سەروبەندی ئەنجامدانە و، زۆرێک لەلایەنە سیاسییەکان جگـەی لەوەی فشاری سیاسیی دەکـەن بۆ جێ بەجێکردنی خواست و، داواکـاریەکان. لە هەمان کاتدا پۆست و پلەی خۆشیان بەکاردەهێنن بـۆ جێبەجێکردنی داواکـارییەکانی دەنگدەرانیان.
لەم هاوکێشەیە ئەوەی غیابی هەیە تـەنها هێزە کوردییەکـانن! کە زۆر بێ باکـانە دەڕوانن لــە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەتایبەت لەناوچـە جێ ناکۆکەکان، کە لەدوای ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری( ۲۰۱۷) دەیـان خێزانی کورد ماڵ و حاڵ و بنەی خۆیان بەجێهێشتووە.
نەمان بینی و نەمان بیست چارەسەری ئەم پرسە گەر بۆ بانگـەشەی هەڵبژاردنیش بێت، ببێت بەبابەت و داواکاری گەرمی لایەنە کوردییەکـان، یاخود فشار لەسەر حکومەتی فیدڕاڵ بکـەن تاوەکو نەگەڕاندنەوەی پێشمەرگـە بۆ ناوچە جێ ناکۆکان هەڕەشەی بایکۆتی هەڵبژاردنـەکان بکـەن، جێی سەرسوڕمانە نازانرێت لایەنە کوردییەکان بەتایبەت دوو پارتی دەسەڵاتدار ،بەرامبەر بە چی ئەم بێ دەنگیان هەڵبژاردووە؟!
لە کاتێکدا ڕۆژانـە دەبیستین، کە کاندیدانی کورد لە ناوچـە جێ ناکۆکان چۆن ڕێگریان لێ دەکرێت و تەنانەت ناشتوانن بە ئازادانە بانگـەشەی خۆیان بکـەن.
لە پاڵ حیزبە کوردییەکان بێ ئاگایی و بێ دەسەڵاتی سەرۆک کۆماریش جێی داخـە لەم باردۆخەدا، لە کاتێکدا کەسێکی وەکو سەرۆکی پەرلەمان بۆ بانگـەشەی هەڵبژاردن چ توانایی حکومەت و تەنانەت سنووری دەسەڵاتەکانی لایەنی جێ بەجێکاریش دەبەزێنێت لە پێناو خزمەتکردن بە پارێزگا سوننییەکان.
لەم دۆخەیە دەگەیت بەو پرسیارە هەربەجدی ئەمە ئەو دۆخە بوو دەسەڵاتدارانی هەرێم دەیانویست کە پشمەرگە لەناوچـە کوردستانیەکان نەمێنێت بەیەکجاری؟ چ ئەجێندایەکی دوژمنکارانەبێت ئەمان جێ بەجێ دەکـەن؟

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft