/   بیروڕا
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ
محمەمەد شێخ وەهاب
2018-02-12
به‌ڕێزان... پاش ئه‌وه‌ی له (19/1/2015)دا له‌سه‌ر داوای به‌نده (ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی) نوسراوی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی (پارێزگای سلێمانی) کرد‌و دواتریش بە نوسراوی ژمارە (100) بەڕێز (جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)لە (19/1/2015)دا نوسراوێكی ئاڕاستەی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی سلێمانی) به مه‌به‌ستی به‌خشینی ده‌سه‌ڵات به پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی ((كردنەوەی بەشی پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی نۆئ ))له‌و ناوچه‌یه‌و بەندەیان راسپارد بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە، ئەمە جگەلەوەی كە لە بەرواری (21/8/2017)دا یاداشتێكی ترمان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد، به‌ڵام بەداخەوە پاش چەندینجار داواكاری‌و بەدواداچوون تائێستا وه‌ڵامی ئه‌و داواکارییه‌مان نه‌دراوه‌ته‌وه. بۆیە لێره‌وه جارێکیتر‌و دووبارە داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌که‌م كە رەزامەندی بفه‌رمون به‌جێبه‌جێکردنی ئه‌م داواكاریه له‌پێناو خزمه‌تی گشتی به‌هاووڵاتیانی سنوری (پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین)، لەبەر ئەوەی لەم دۆخەی ئێستادا كە وەك بەڕێزتان ئاگادارن هاووڵاتیان بەدۆخێكی زۆر خراپی داراییدا تێپەڕدەبن، ئەمە جگە لە ئەگەری رووداوی هاتووچۆ كە رۆژانە چەندین رووداو لەو رێگایانەدا روودەدات بەتایبەت هەردوو رێگای (كەلار - سلێمانی)و (رانیە - سلێمانی)، بۆیە كردنەوەی به شی پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی نۆئ لەم دووناوچەیە دووجار خزمەتكردنە بەهاووڵاتیانی ئەم ناوچانە، ئەمە له کاتێکدا که له پارێزگاکانی دیکه‌ی هه‌رێم ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌خشراوه به (پۆلیسی هاتووچۆ)ی هه‌ندێک له قه‌زاکان. بۆ نمونه (پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک) ده‌سه‌ڵاتی (پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی) به‌خشیوه به (پۆلیسی هاتوچۆ)ی قه‌زای( ئاکرێ) و(شیخان) و (به رده ش)، بەڵام جێگەی پرسیارە بۆچی (بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی) ئەم دەسەڵاتە نابەخشێتە بەڕێوبەرایەتیەیكانی قەزاكان؟ جێبه‌جێکردنی ئه‌م داخوازییه‌ش بۆ (هه‌ڵه‌بجه) و (گه‌رمیان) و (راپه‌ڕین) خزمه‌ته بەخه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه، وكەمكردنەوەی ئەولۆده زۆرەشە كە لەسەربەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هەیه .
به‌هیوای جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌که‌مان
له‌گه‌ڵ رێزدا
محمد شێخ وه‌هاب
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
تێبینی :
ئەمەش لینكی هەواڵی بەخشینی دەسەڵاتی كردنەوەی بەشی (پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل)ە به (پۆلیسی هاتوچۆ)ی قه‌زای (ئاکرێ) و(شیخان) و (به رده ش)،لەلایەن (بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک)ەوە.