/   بیروڕا
ئەنجومەنی پارێزگا لەنێوان مجامەلەی سیاسی و ئەدای ئەرکی خۆیدا
ئەكرەم شەریف محەمەد
2018-02-26

              ئەکرەم شەریف
 ئە ندامی ئە نجومه نی پارێزگای سلێمانی



لای هه مووان ڕوونه کە مه به ست لە دە رچوواندنی یاسای ژمار(۳) ی ساڵی (۲٠٠۹) تایبه ت به هه ڵبژاردنی ئە نجومە نی پارێزگا و قە زا و ناحیە کانی هه رێمی کوردستان، بۆ جێ به جێ کردنی سیستە می لامه رکە زی(ناناوە ندێتی ) بوو، بۆ مه به ستی ئاسانکاری و چاککردنی گه یاندنی خزمه تگوزارییە گشتیە کان به هاوڵاتیان وپاراستنی به رژە وەندییە کانی کۆمه ڵگا ، به ڵام هه ر لە سە رە تاوە و لە نیوە ی ڕێگا یاساکە وە ک خۆی جێ به جێ نه کراو هه ڵبژادنی ئە نجومه نی قە زاو ناحیە کان پشتگوێ خرا !! ،کاتێکیش پاش (٥) ساڵ لە دە رچوواندنی یاساکە هه ڵبژاردنی ئە نجومه نی پارێزگاکان کرا ، لە دوای دە رچوونی ئە نجامه کا ن ، یاساکە کرایە قوربانی پشک پشکێنه ی حیزبی و ئە وە ی کە لە و نێوە ندە دا ڕۆڵی سە رە کی و به رچاوی نه بوو لە یەکلایی کردنه وە ی پۆستە کارگێڕی یە کان به پێی ڕێکارە یاساییە کان ، یاساکە و ئە نجومه ن بوون!

ئە نجومه ن جێ به جێکاری فه رمانه حیزبی یە کان بوو، بۆ مه به ستی ئاماژە پێدراو ، بریارە حیزبی و کە سی یە کانیش به رگی یاسایی به بە ردا دە کرا و تێدە پە ڕێنرا ، به بێ گه ڕانه وە بۆ یاسا و بڕیارە قانونی یە کان، وە ک : ـ

۱ _ به پێی بڕگه ی یە کە م لە ماددە ی شە شە می یاساکە ، پێویستە ئە نجومه ن لە یە کە م کۆبونه وە ی خۆیدا سە رۆک وجێگرە کە ی هه ڵبژێرێ کە به سە رۆکایەتی به تە مه نترین ئە ندام ئە نجامی دە دات ، به ڵام لای هه مووان ڕوونه ئە مه ڕووی نه دا به هۆی ڕێک نه کە وتنی حیزبه کان .

۲ _ به پێی بڕگه ی سێهە می هه مان ماددەی ئاماژە پێدراو ، پێویستە ئە نجومە ن لە نێوان ئە ندامانی ئە نجومه ن ، پارێزگار هه ڵبژێرێت،لە یە کە م کۆبونه وە ی تا ئە و پە ڕی ماوە ی مانگێک، دیسانه وە ئە وە ش نه کرا، به هۆی ململانێی حیزبی نه ک ناکۆکی یاسایی یان کێشە ی نێوان ئە ندامانی ئە نجومە ن .

۳ _ به پێی خاڵی یەکە م لە بڕگه ی دوازدە یە می هه مان ماددە ی ئاماژە پێدراو، پێویستە پارێزگار دوای دە ست به کاربوونی، پێنج پاڵێوراو بنێرێت بۆ ئە نجومه ن بۆ پڕکردنه وە ی پۆستی هه ردوو جێگری پارێزگاو ئە نجومه نیش به زۆرینه ی ڕە های ژمارە ی ئە ندامانی دەنگ بدات لە سە ر سێ کە سیان لە ئە سڵی پێنج کە سە کە بۆ دوو پۆستە کە، دواتر کار ڕایی بۆ بکرێن بۆ لایە نی پە یوە ندیدارو فە رمانی دامه زاندنی دوانیان لە لایە ن ئە نجومه نی وە زیرانه وە بۆ دە ربچێ ، به ڵام ئە م ڕێکارە قانونی یە تائێستاش پاش چوار ساڵ نه گیراوە تە به رو ئە نجومه نیش لێی بێدە نگه ، هه رچە ند تاکە پاڵێوراوێک هات و تێ پە ڕی به پێی ڕێکە وتنی حیزبی ، کە دەبوو هەردوو جێگر بە یەک پاکێج و لە یەک کۆبوونەوەی ئەنجومەندا بڕیارییان لێبدرایە .

٤ _به پێی خاڵی دووەمی هه مان برگه و ماددە ی ئاماژە پێدراو، پێویستە پارێزگار بۆ پڕکردنه وە ی پۆستی به ڕێوە به رە گشتیە کان، (٥) پێنج پاڵێوراو پێشکە ش به ئە نجومه نی پارێزگا بکات و ئە نجومە نیش به زۆرینه ی ڕە های ژمارەی ئە ندامانی دە نگ بدات لە سە ر سێ کە سیان لە ئە سڵی پێنج کە سە کە، به پێی ئە حکامه کانی یاساکە ئە نجومه نی وە زیرانیش فە رمانی دامه زراندن بۆ یە کێک لە سێ کە سە کە دە ردە چێنێ، دیسانه وە ئە مه ش کرایە قوربانی ڕێکە وتن و پشک پشکێنه ی حیزبی و لە ئە نجومه نی پارێزگاش تێ پە ڕێنراو فە رمانیشیان بۆ دە رچوێنرا !!

٥ _ به پێی پە یڕە وی ناوخۆی ئە نجومه ن ،کاتێک یە کێک لە ئە ندامانی دە ستە ی سە رۆکایە تی ئە نجومە ن یان ئە ندامی ئە نجومه ن دە به خشرێ لە پلە کە ی ،کە خۆی ئارە زوومه ندانه داوا ی به خشین بکات به نوسراو، به ڵام لای هه مووان ڕوونه کە به پێی ڕێکە وتنی کە سیش پێشێلی ڕێکە وتنی حیزبیش کراو کودە تای سپیش به سە ر یاساو پە یرە وی کاریشدا کراو ،جێگری سە رۆکی ئە نجومه نی پارێزگای سلێمانی ، لە پوستە کە ی دوور لە خواستی خۆی به خشرا به شێوە ی نایاسایی ،تە نها لە به ر مجامه لە ی کە سی ، معزز مکرم ، لەئە نجومە نیش بە نایاسایی دەنگی لەسەر درا و به ڕێکرا !! .

٦ _ بە پێی بڕیاری ژمارە (۱) ساڵی ۲٠۱٥ کە پە رلە مانی کوردستان _ عێراق دە ریکردووە ، کە ناسراوە به بڕیاری پاڵاوتن و پە سە ندکردنی قائمقام و به ڕێوە به ری ناحیە لە کوردستان _ عێراق ، دانان و لا دانیان لە دە سە ڵاتی ئە نجومه نی پارێزگاکاندایە ، دوای ئە وە ی ناوی یە ک پاڵێوراو لە لایە ن پارێزگارە وە پێشکە ش به ئە نجومه ن دە کات ، ئە نجومه نیش به دە نگی زۆرینە ی ڕە های دە نگی ئە ندامانی پە سە ندی دە کا یا ڕە دی دە کاتە وە، ئە وکات ناوی پە سە ندکراو ڕێکاری ئیداری بۆ دە گیرێته به ر و لە ماوە ی (۱٥) ڕۆژدا مه رجە فە رمانی دامه زراندنی لە لایە ن ئە نجومه نی وە زیرانه وە بۆ دە ربچێ .

به ڵام لە دوای دە رچواندنی ئە م بڕیارە ، چە ندین قائیمقام و به ڕێوە به ری ناحیە لادان و دانانیان بۆ کراوە و لە کۆبونه وە ی ئاسایی ئە نجومە نی پارێزگادا ، با س و پە سە ند نه کراوە ، دە توانم بڵێم لە ڕێگه ی کە ناڵە کانی ڕاگه یاندنه وە زانیومانه !، دوای به دواداچونمان بۆ ئە م گۆڕانکاری یە ئیدارییان به بیانووی به وە کالە ت بوونیان بە ردێک لە سە ر پرسە کە دانراوە، کوردە واری واتە نی بابه تە کە (دیزە به دە رخۆنه کراوە) .
کە زۆر دڵنیام خاوە نی فە رمانه کان و کۆی ئە نجومه نی پارێزگاش باش دە زانن ، کە ئه و گۆڕانکاری یە ئیدارییانه لە دە سە ڵات و تایبه تمه ندی ئە نجومه نی پارێزگاکانه و هیچ ڕاڤە کردنێک هه ڵناگرێ ، چونکە هه ر وە ک ووتراوە دە قی یاسای قابیلی تە فسیر نی یە ، زۆر به ڕوونیش لە ماددە ی (۳۹)سی و نۆیە می یاسای ژمارە (۳) دا هاتووە (کار به هیچ دە قێکی یاسایی یان بڕیارێک ناکرێت گە ر لە گه ڵ حوکمه کانی ئە م یاسایە دا ناکۆک بێت) .
بۆیە لە کۆتاییدا به پێویستی دە زانم بپرسم ؟ کە ئایا ئێمە لە ئە نجومه نی پارێزگا ، لە نێوان وە لائی حیزبی و جێ به جێ کردنی ئە رکە کانمان به پێی یاسا، کام ڕێگامان هه ڵگرتووە .

زیاتر بخوێنەوە